AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٥ ٠٩:١٨

کاردانەوەی ئێران بە لێدوانی ئەردۆغان سەبارەت بە نەورۆز

کاردانەوەی ئێران بە لێدوانی ئەردۆغان سەبارەت بە نەورۆز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی نیشان دا بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە نەورۆز.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: لێدوانەکانی بەڕێز ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بەوەی کە نەورۆز جەژنی تورک‌زمانانیشە و یارمەتیدەری هاوڕیزییانە، نیشاندەری قووڵایی و دەوڵەمەندیی پەیامی نەورۆزە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بنچینەی دێرینی نەورۆز لە شارستانییەتی ئێرانی و لەناو گەلانی دانیشتووی بانی ئێران، وتیشی: جێی شانازییە کە ئەوڕۆکە نەورۆز لەسای پەیامی بەرزی مرۆڤایەتی و فەرهەنگییەوەی، لە لایەن زۆربەی گەلانی وەک تورک، کورد، عەرەب، بەلووچ، تورکمان، ئۆزبەک و ... دەنرخێندرێ و بۆتە هۆی تۆکمەی پەیوەندیگەلی مرۆڤانە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نێوان نەتەوە و گەلانی ناوچەیەکی بەرین لە ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەولاتریش.

بەقایی لە کۆتاییدا وتەکانی ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبارەی نەورۆز بیرهێنایەوە و جەختی کرد: "لە دنیای پڕ لە کیشمەکێش، ئاژاوە و شەڕدا، نەورۆز دیارییەکی بەنرخە. نەورۆز نیازپاکیی درواسێیانە، ئاشتەوایی و هاوڕیزی لە نێوان بەرە و کۆمەڵگاکاندا بڕەو پێ دەدا".

News ID 54396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha