AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٥ ١٥:٠٩

ئایەتوڵا خامنەیی: ڕێگری بکرێت لە لەناوبردنی دارستانەکان

ئایەتوڵا خامنەیی: ڕێگری بکرێت لە لەناوبردنی دارستانەکان

ئایەتوڵڵا خامنەیی هۆشداری لە بڕینی نەمام و گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان دا و زیادیان کرد: بڕینی نەمام، جگە لە حاڵەتە تەکنیکی و پێویستەکان، زیان و مەترسییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی دار چاندن سێ نەمامی چاند.

ئایەتوڵڵا خامنەیی دوای چاندنی ئەو نەمامانە، نەمام چاندنی بە چالاکییەکی قازانج بەخش و پێشکەوتوو و سامان درووستکەر زانی و بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی گرنگیدانی جددی بە بزووتنەوەی نەمام چاندنی نیشتمانی کە ساڵی ڕابردوو لە سەردەمی دەوڵەتی شەهید ڕەئیسی دەستیپێکرد، وتیان: پێویستە هەموو خەڵک وەک کارێکی حەق و چاک بەشداری نەمام چاندن بکەن بۆ ئەوەی بە زیادکردنی ژمارەی نەمامەکان، ژینگەی ژیان و گوزەرانیان پڕ لە خاوێنی بێت.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کردەوەی ساڵانەی چاندنی نەمامەکانی بە کردەوەیەکی ڕەمزی زانی بۆ ئەوەی بیرمان بخاتەوە کە چاندنی نەمام تەنیا بۆ گەنجان نییە و پێویستە هەموو مرۆڤەکان ئەم کارە بکەن.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیشیان: "جگە لە باشترکردنی هەوا، دار و ڕووەک ژینگە تازە دەکەنەوە، هەروەها ڕۆحی مرۆڤیش تازە دەکەنەوە چونکە دار و ڕووەک دڵخۆشکەرن بۆ چاو و دڵ".

جەختیشیان کرد: ئەم پلانە کە لە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، نیشان دەدات کە چاندنی ملیارێک نەمام لە ماوەی چوار ساڵدا کردارییە و دەبێت دەزگاکانی حکوومی لەم بوارەدا هاوکاری خەڵک بکەن. ئایەتوڵڵا خامنەیی هۆشداری لە بڕینی نەمام و گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان زیادی کرد: بڕینی نەمام، جگە لە حاڵەتە تەکنیکی و پێویستەکان، زیان و مەترسییە و دەبێت ڕێگری لە لەناوبردنی دارستانەکان و گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان بکرێت.

News ID 54213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha