AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٠ ١٠:٤٩

ئەمریکا پەیامی ئاشتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی نرخاند

ئەمریکا پەیامی ئاشتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی نرخاند

کۆشکی سپی وێڕای نرخاندنی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هیوای خواست کە ئەم پەیامە ئاشتی یەکجاریی بەدواوە بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، برایان هیوز وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: کۆشکی سپی پێشوازی دەکات لە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە.

ڕاشیگەیاند: ئەمە گۆڕانکارییەکی گرنگە و ئێمە هیوادارین ئەم بابەتە ببێتە هۆی هێوربوونەوەی هەڵوێستی تورکیای هاوپەیمانمان هەمبەر بە هاوبەشانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

وتیشی: لەو بڕوایەداین کە ئەم گۆڕانکارییە یارمەتیی چەسپانی ئاشتی لە ناوچەدا دەدا.

News ID 54159

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha