بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە میانەی سەردانەکەی بۆ عێراق لەگەڵ نزار محەمەد سەعید ئامێدی، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.
شایانی باسە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە سەرۆکایەتی شاندێکی پلە باڵای پەرلەمانی، تارانی بەرەو بەغدا بەجێهێشت، بە ئامانجی تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ناوچەکە، پتەوکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان تاران و بەغدا، هەروەها لێکۆڵینەوە لە چارەسەرە هاوبەشەکان بۆ یارمەتیدانی جێگیر کردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ڕۆژئاوای ئاسیا.
Your Comment