AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٣٠ ٠٨:١٠

بنەماڵەی ئەندامانی پەکەکە داوا دەکەن مندالەکانیان خۆیان ڕادەست بکەنەوە

بنەماڵەی ئەندامانی پەکەکە داوا دەکەن مندالەکانیان خۆیان ڕادەست بکەنەوە

لە شاری موش، ئەو خێزانانەی بانگەشەی ڕفاندنی منداڵەکانیان دەکەن لەلایەن پارتیەوە، داوایان لێکردن کە دەرفەتەکە بقۆزنەوە و خۆیان ڕادەست بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی گردبوونەوەی هەفتانەی بەشێک لە بنەماڵەی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە بەردەم ئۆفیسی پارێزگای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەل لە شاری موش، ئەو بنەماڵانەی کە بانگەشەی ڕفاندنی منداڵەکانیان لە لایەن پەکەکەوە دەکەن، داوایان لێکردن کە دەرفەتەکە بقۆزنەوە و خۆیان ڕادەست بکەن.

ئەم بنەماڵانە کە هەموو چوارشەممەیەک لە بەردەم بینای ئۆفیسی پارێزگایی دەم پارتی لە شاری موش کۆدەبنەوە، جارێکی دیکە داوای گەڕانەوەیان کرد و وێنەی منداڵەکانیان بەدەستەوەیە.

عەلائەدین کۆجان یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە باسی لەوە کرد کە ساڵانێکە هیچ هەواڵێکی لە کوڕەکەی نەبیستووە.

کۆجان بە کوڕەکەی وت: مانەوە هیچ سوودێکی نییە، جگە لەم یاسایانە کەس ناتوانێت ڕزگارت بکات، مانەوە لەوێ و خزمەتکردنی ئەوانی دیکە هیچ سوودێکی نییە، ساڵانێکە چاوەڕێی تۆین و چاوەڕێی گەڕانەوەت بووین، وەرە ،وەرە.

هەروەها ناجیە سۆنمەز یەڵدز بە کوڕەکەی دەڵێت: عوسمان ساڵانێکە چاوەڕێی تۆین، وەرە خۆت تەسلیمی حکومەت بکە، ئەم دەرفەتە بۆت دراوە؛ لەدەستی مەدە، هەموو خێزانێک چاوەڕێی منداڵەکەیانن، زۆر بیرت دەکەین.

News ID 60237

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha