بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وتی: هەڕەشەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئابووری دژ بە ئێران لە ڕاستیدا بۆ لادانی بیروڕای گشتی ئەمریکایە لە قەیرانە داراییە ناوخۆییەکان: واتە قەرزە بێ وێنەکان و بەرزبوونەوەی ئاسمانی ڕێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.
عێراقچی زیادی کرد: پێداگری لەسەر درێژەدان بە سیاسەتە شکستخواردووەکان تەنیا شکستی زیاتر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و دەبێتە هۆی دوژمنایەتی لە نێوان ئێرانییەکان. تیرۆریزمی ئابوری ئەمریکا هەڕەشە لە ئابووری جیهانی و سەروەری نەتەوەیی وڵاتانی جیهان دەکات.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو: ئێران دەرفەتی ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا لەدەستدا، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەمریکا ئۆپەراسیۆنە ئابوورییەکانی دژی تاران دەستپێدەکات، کە ئەمەش جۆرێکە لە شەڕی ئابووری و گۆشەگیریی بێ وێنەیە.
Your Comment