بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە سەردانەکەی بۆ عێراق لەگەڵ چالاکانی ئابووری ئێران و عێراق دیدارێکی ئەنجام دا.
کۆبوونەوەکە بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەڕان بەدوای دەرفەتی وەبەرهێنانی هاوبەشدا ئەنجامدرا.
لە دیدارەکەدا کە نوێنەرانی کەرتی تایبەت و گشتی هەردوو وڵات ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی بوارە جیاجیاکانی ئابوری و بازرگانی ئاڵوگۆڕ کرا و چارەسەرەکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کرا.
سەردانەکەی قالیباف بۆ عێراق بە ئامانجی پتەوکردنی دیپلۆماسی ئابووری و فراوانکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات بوو.
Your Comment