بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد عومەر دەڵێت، بەهۆى بۆردومانکردنی وێستگەی کارەبای جەڕنیە، زیانی ملیۆن و نیوێک دۆلاری پێگەییشتووە و وێستگەکە لەکارکەوتوە، هەر لەبۆردومانەکەدا پۆمپەکانی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی سووتاون و بەهۆیەوە دانیشتوانی زیاتر لە 100 گوندی ناوچەکە بێ ئاو و کارەبا بوون و ئێستا لە دۆخێکی سەختدا دەژین.
ئەحمەد عومەر دەڵێت، پێویستە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکبهێندرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی تورکیا و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ناوچەکانی کوردستانی سووریا.
ئەو دەڵێت، بە بەرچاوی وڵاتانەوە تورکیا و گرووپەکانی هێرشدەکەنە سەر کورد لە سووریا، بەڵام سەرجەمیان بێدەنگن و هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.
Your Comment