AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٤ ١٢:١١

ڕێبەری باڵای ئێران: خەڵک 22ی ڕێبەندان شوناسی خۆیان نیشان دا

ڕێبەری باڵای ئێران: خەڵک 22ی ڕێبەندان شوناسی خۆیان نیشان دا

کۆمەڵێک لە بیرمەندان، لێزانان و بەرپرسانی پیشەی بەرگری وڵات بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند: ڕۆژی 22 ی بەفرانباری ئەمساڵ سەرهەڵدانێکی خەڵکی و جووڵەیەکەی گەورەی نەتەوەیی بوو. 22 ی ڕێبەندانی ئەمساڵ یەکێک لە بەرچاوترین جێژنەکانی شۆڕش بوو، یەکێک لە گرینگترینەکان بوو. خەڵکی لە ڕاستیدا لە ڕۆژی دووشەممە سەرهەڵدانیان کرد. ئەوەی کە هاتنە سەر شەقامەکان و دروشمیان وتەوە و لە مێدیاکان ڕای خۆیان دەربڕی و ئەوە لە سەرتاسەری ئیران ڕووی دا، ئەوە سەرهەڵدانێکی نوێ بوو، جووڵەیەکی گەورەی نەتەوەیی بوو.

هەروەها وتیان: بوونی گەنجان، کەسی شاد لە سەرتاسەری وڵات نیشانەی یەکگرتوویی گەلی ئێران بوو و بەڕاستی کارێکی گەورەیان کرد ، لە بەرانبەر ئەو هەڕەشە گەمژانە کە بەردەوام دەکرێت، گەلی ئێران کەسایەتی و توان و سەقامگیری خۆیان بە هەمووان نیشان دا .

دەسخۆشی ڕێبەری ئێران لە سەرۆک کۆمار بە بۆنەی قسەکانیەوە لە 22 ی ڕێبەندان

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا وتیان: تەواوکەری ئەو جووڵە گەورەیەی خەڵک لە ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان قسەکانی سەرۆک کۆمار بوو کە لە زمانی خەڵکەوە قسەی دڵی ئەوانی وتەوە و ئەوەی کە پێویست بوو وتیان. ئەمن هەمیشە وتوومە کە ئەبێ لە جێگای خۆی و لە کاتی خۆیدا کار ئەنجام بدرێت کە گەلی ئێران لە ڕۆژی دووشەممە کاریان لە جێگای خۆی ئەنجام دا، هیوادارم داهاتوویەکی گەش چاوەڕوانی گەلی ئیران بکات.
توانی بەرگری ئێران بەناوبانگە، دۆستان شانازیمان پێوە دەکەن و دوژمنان لێمان دەترسن



ڕێبەری ئێران لە درێژەی قسەکانیدا، ئەو پێشانگایەی کە پێش لە ئەو دیدارە بە سەری کردبووەوە، لە باشترین پێشانگاکان وەسف کرد و وتیان: گەلی ئێرانیش ئەبێ مەمنوونی ئەو منداڵە بە تواناگەلە بێت.

هەروەها پرسی بەرگری لە گەل و ئاسایشی وڵاتی زۆر گرینگ وەسف کرد و وتیان: توانی بەرگری ئیران زۆر بەناوبانگە، دۆستانی شۆڕش شانازی پێوە دەکەن و دوژمنانیش لێی دەترسن و ئەو ڕاستییە بۆ وڵات زۆر گرینگە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە سەردەمێک کە زلهێزەکان جیهازاتی سەربازیان بە چەند ئەوەندەی نرخی خۆی بە ئێران نەدەفرۆشت، وتیان: ئێستا هەمان زۆربێژگەلە بە ئێران دەڵێن نابێت جیهازاتی سەربازی بفرۆشن، کە مەودای زۆر هەیە لە نێوان ئەو "نافرۆشین"ە تا "نەفرۆشن"ە بە بەرەکەتی هەوڵی بیرمەندان و گەنجان هاتووەتە دی.

هەروەها وتیشیان: پێشکەوتنی پیشەی بەرگری دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی هێزی بەرگری ئێمە لە جیهاندا بەڵام ئەوە بە واتای ڕاگرتن و ڕازی بوون بە دۆخی ئێستا نییە چونکوو ئێمە کارمان لە سفرەوە دەست پێکرد بەڵام هێشتا کاری زۆرمان ماوە.

News ID 53959

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha