بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پەیوەندی ئێران و حکوومەتی نوێ سووریا بڵاو کردەوە.
موهاجرانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیامەکانی نێوان ئێران و دەسەڵاتدارانی سوریا، ڕایگەیاند: هیچ پەیامێک لە نێوان ئێران و سووریا ئاڵوگۆڕ نەکراوە و ئێمە خوازیاری سووریایەکی سەلامەت و سەقامگیرین بۆ گەل، و هیوادارین کەرامەتی گەل و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت و گەلی سووریا بە ئاشتی بژی، هیچ پەیامێک لە نێوان ئێران و سوریادا ئاڵوگۆڕ نەکراوە.
Your Comment