بەپێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەل (دەم/پارتی دیموکرات) لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە بە ناوی "کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئاشتی و ئازادی" لە شاری مانیسا کۆبوونەوەیەکی گشتیی بەڕێوەبرد.
کۆبوونەوەکە کە لە بینای پارتی دیموکرات لە ناحیەی یونس ئێمرێ بەڕێوەچوو، سێزای تەملی هاوسەرۆکی گرووپی پەرلەمانی دیموکرات و ئیبراهیم ئاکین هاوسەرۆکی حیزب لە کۆمیسیۆنی ژینگە و کشتوکاڵ ئامادەی بوون.
لەو دیدارەدا سێزای تەملی باسی لە بۆچوونەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی کورد.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە دانوستانەکانی 2013 و 2015 و دەرئەنجامەکانی وەستانیان، ڕایگەیاند: لە 10 ساڵی ڕابردوودا هەموو ئەو کێشانەی باسیان دەکەین قووڵتر بوون. چارەسەرنەکردنی پرسی کورد لە ماوەی سەدەیەکدا تورکیای لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانێکی دیکە ڕاکێشاوە.
Your Comment