AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٣ ١١:٢٠

سەرۆک کۆماری ئێران: هیچ هێزێک لە جیهاندا ناتوانێ بەرەڕووی موسڵمانانی یەکگرتوو بێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران: هیچ هێزێک لە جیهاندا ناتوانێ بەرەڕووی موسڵمانانی یەکگرتوو بێتەوە

سەرۆک کۆمار و ئەندامانی شاندی دەوڵەت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە لە مەزارگەی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران ، لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمام خومەینی پەیمانیان نوێ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامانی شاندی وەزیران لەگەڵ مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە مەزارگەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئامانجەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی پەیمانیان نوێ کردەوە.

پزشکیان لە ئەو کۆبوونەوەدا وتی: ئەبێ هەمبەر بە دوژمن یەکگرتوو بین.

سەرۆک کۆماری ئێران درێژەی دا: هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەرانبەر دەسەڵاتی موسڵمانان خۆی بنوێنێت. ئیسرائیلێک بە چەند ملیۆن حەشیمەتەوە ناتوانێت سەرجەم موسڵمانان بەرەوڕووی کێشە بکاتەوە و ئەو کەسانەش کە دژین بترسێنێت.

ڕاشیگەیاند: ئاڵبەت ئەوە خەڵکن کە دەمێننەوە و بەرخۆدان دەکەن و نیشانی دەدەن کە هەموو بۆمب و مووشەکەکانی ئیسرائیل هەمبەر گیانفیداییەکانی خەڵک، کارێک ناتوانن بکەن.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئەبێ قبووڵی بکەین کە دادپەروەری لە کۆمەڵگا ببەینە پێشەوە و وەبیری بهێنینەوە کە خۆمان بۆ خەڵکی هەژار هەوڵ بدەین و لە بیرمان نەچێت کە ئەوە خەڵکن کە ئێمەیان گەیاندووەتە ئێرە و ئەو کێشانەی کە لەگەڵی بەرەوڕووین، لەوانە گەمارۆکان و گوشارێک کە هەیە هەوڵ دەدەین کە چارەسەریان بکەین و بە پاڵپشتی خەڵک و ڕێنوێنییەکانی ڕێبەر لەمپەرەکان لادەبەین.

News ID 53820

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha