AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٠ ٢٢:٠١

ئەمریکا هۆشداریی بە هاووڵاتیانی دەدات ؛ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبێڵن ئێران هێرش دەکات

ئەمریکا هۆشداریی بە هاووڵاتیانی دەدات ؛ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەجێبێڵن ئێران هێرش دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی دایە هاوڵاتیانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای لێکردن ئامادەکاری بکەن بۆ پەرەسەندنی کتوپڕی گرژییەکان و ئەگەری داخستنی کاتیی هێڵە ئاسمانییەکان و تێکچونی باری ئەمنی بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی دایە هاووڵاتیانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای لێکردن ئامادەکاری بکەن بۆ پەرەسەندنی کتوپڕی گرژییەکان و ئەگەری داخستنی کاتیی هێڵە ئاسمانییەکان و تێکچونی باری ئەمنی بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە.

نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان، هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلە و هاوکاتیان بۆ هاوڵاتیانی خۆیان لە ناوچەکەدا دەرکرد.

بەگوێرەی هۆشدارییەکە، داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکی كراوە كە لەو پەری وریایی و بەئاگاییدابن و خۆیان بۆ ئەگەری پەرەسەندنی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراوی گرژییەکانی ناوچەكە ئامادە بکەن.

باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە ئوردن، عێراق و ئیسرائیل جەختیان کردوەتەوە کە پێویستە هاووڵاتیان ئامادەبن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و داخرانی کاتیی ئاسمانی وڵاتان و پەککەوتنی جووڵەی گەشتیاری.

لە ڕێنماییە فەرمییەکاندا داوا لە ئەمریکییەکان کراوە کە "بیر لە جێهێشتنی دەستبەجێی ناوچەکە بکەنەوە" یان لەوپەڕی ئامادەییدا بن بۆ جێهێشتن لە کاتی هەر پەرەسەندنێکی مەیدانیدا.

هەروەها داوا لەو کەسانە کراوە کە لە دەرەوەی ناوچەکەن، بە جدی پێداچونەوە بە پلانەکانیاندا بکەن بۆ هەر گەشتێک بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان تێپەڕین بە ناو ئاسمانی ناوچەکەدا.

ئەو هۆشدارییە لەكاتێكدایە كە كەمێك پێش ئێستا فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەسپێكردنی زنجیرەیەك هێرشی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی بەندەر عەباس، سیریک، قشم، کەنارەک و چابەهار بیستراوە.

News ID 60328

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha