AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٠ ١٧:١٩

قالیباف: گەمارۆی ئابووری توند بکرێتەوە هێرشی سەربازی دەکەین

قالیباف: گەمارۆی ئابووری توند بکرێتەوە هێرشی سەربازی دەکەین

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئەمڕۆ ئێران توانیویەتی توانای سەربازی خۆی زیاتر لە دوژمن بنیات بنێتەوە و دوژمنیش دەزانێت لە قۆناغەکانی داهاتووی شەڕدا ئێمە لە هەردوو ڕەهەندی چۆنایەتی و چەندایەتیدا باڵادەستتر دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ خەڵک، بە ئاماژەدان بە پێشهات و پێشکەوتنەکانی بواری بەرگری و سەربازیی وڵات لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا، بەهێزبوونی بەرچاوی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی لە کەرتی هێرش و بەرگریدا ڕاگەیاند.

قالیباف دەڵێت: لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوودا هێندەی دە ساڵ پێشکەوتنمان لە بواری سەربازیدا بەدەستهێناوە.

دەشڵێت: لە هەر قۆناغێکی شەڕدا باشتر لە قۆناغەکانی پێشوو مامەڵەمان کردووە و شەڕمان کردووە. پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان لە کەرتی هێرشبەری و بەرگریدا بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچن. ئەم ڕێوشوێنانە دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی ڕەسەنی تەکنەلۆژیای ئێمە و گەنجانمان ئەم کارە دەکەن، پێویست ناکات دەستمان بۆ دوژمن بگێڕین.

جەختیشی کردئەگەر گەمارۆی ئابووری توند بکرێتەوە بێ گومان وڵامی سەربازی دەدەینەوە.

News ID 60327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha