AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٨ ٢٠:٣٧

کوژران و بریندار بوونی چەتەکانی تورکیا لە قەرەقۆزاق

کوژران و بریندار بوونی چەتەکانی تورکیا لە قەرەقۆزاق

هێزەكانی سووریای دیموكرات لەئاماری رۆژانەی خۆیدا لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكان ئاشكرایكرد، "هێزەكانیان بە چەكی قورس گورزیان لە پێگەیەكی كۆبوونەوەی چەتەكان داوە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "هێزەكانمان بەچەكی قورس خاڵێكی كۆبوونەوەی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیان لە پردی قەرەقۆزاق كردە ئامانج، بە هۆیەوە هەشت چەتەی فەوجی جوند حەمەرین كوژران، كە یەكێكیان بەرپرسی باڵا بووە، هەروەها ١٣ چەتەی دیكە بریندار بوون".

دەشڵێت "هاوكات هێزەکانمان دوو ئۆپەراسیۆنی سەركەوتوویان لە دژی چەتەكان لە گردی خودی و نەورۆز ئەنجامدا، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێكی چەتەكان لەناوبرا بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارەكان دیار نییە".

هەسەدە ئاشكراشیكرد "هاوكات هێزەكانمان توانییان دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی توركیا بخەنەخوارەوە، ئەمە لەكاتێكدایە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا بەردەوام دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەكەن، هەروەها تۆپخانەكانیشیان بەردەوامن لە بۆردوومان".

راشیگەیاند، لە گوندی خەربەت زەمانی نزیكی بەنداوی تشرینیش فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا چەند هێرشێكیان ئەنجامدا، هیچ زیانێكی نەبوو، بەڵام فڕۆكە بێفڕۆكەوان هاووڵاتییانی مەدەنییان لە بەنداوی تشرین كردە ئامانج، بەهۆیەوە ١٠ هاوڵاتییانی مەدەنی بریندار بوون.

News ID 53764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha