AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٧ ٠٩:٣١

"بەندەر فەیلی" بە فارسی، ڕوونوێنی کرا

"بەندەر فەیلی" بە فارسی، ڕوونوێنی کرا

ڕۆمانی "بەندەر فەیلی" لە نووسینی بەختیار عەلی و بە وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبچەیی، بە ئامادەبوونی تاقمێک لە مامۆستایان و توێژەرانی ئەدەبی لە هۆڵی کافە کتێبی بڵاوگەی "ثالث"ی تاران ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە دەقی وەرگێڕاوی ڕۆمانی "بەندەر فەیلی" لە نووسینی بەختیار عەلی، بە ئامادەبوونی مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕی کتێبەکە، دوکتۆر قوتبەدین سادقی، وەحید ئەمینی‌زادە و محەمەد قاسم‌زادە خوێندنەوەی خۆیان لەبارەی ئەم ڕۆمانە ئاراستە کرد.

لەم کۆڕەدا کە ڕۆژی چوارشەممە 3ی ڕێبەندان لە هۆڵی کافە کتێبی بڵاوگەی "ثالث"ی تاران بەڕیوەچوو، ئامادەبووان سەبارەت بە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی بابەتی "فەیلی"ـیەکان و تراژێدیاکانیان وەک کاکڵەی گێڕانەوەی ئەم ڕۆمانە و چۆنیەتی وێناکردنیان لەلایەن بەختیار عەلییەوە لە دووتوێی گێرانەوەیەکی ڕیالیزمی جادوویی ڕای و بۆچوونی خۆیان ئاراستە کرد.

News ID 53739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha