AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٣١ ١٣:١٥

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمە لە شەڕێکی نیشتمانپەروەرانە و شۆڕشگێڕانەداین

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمە لە شەڕێکی نیشتمانپەروەرانە و شۆڕشگێڕانەداین

بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە شەڕێکی مێژوویی، نەتەوەیی، نیشتمانپەروەرانە، شۆڕشگێڕانە و ئیسلامیداین، لەم شەڕەشدا پشت بە خوا سەرکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەبێت کە خۆڕاگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەعید خەتیبزادە، لە پەراوێزی ڕۆژی جیهانیی یاد و ڕێزلێنان لە قوربانیانی تیرۆر، سەبارەت بە سیاسەتەکانی ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەرەتا دەبێ بۆ نەتەوەی مەزنی ئێران جەخت لەوە بکەمەوە کە پاراستنی سەروەری و حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەرکی سەرەکی دەزانین لە پاراستنی هەموو بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ئاسایشی ئێران .

وتیشی: بێ گوێدانە ئەوەی کە دوژمنانمان چ خراپەیەک لە دژی ئەم میللەتە بەکار دەهێنن، دەوڵەتی خزمەتکار و بەڕێز دکتۆر پزشکیان هەموو هێزی خۆیان بۆ بێلایەنکردنی ئەو گەمارۆیانە کۆدەکەنەوە، لەگەڵ هەموو سەرۆکەکان و بەرپرسانی وڵاتدا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو تاوانەی کە دوژمنان ئەنجامی دەدەن، دەرئەنجامی شکستی ئەوانە لە قۆناغی پێشووی شەڕدا. ساڵانێکە هەوڵی گوشار خستنە سەر نەتەوەی ئێران دەدەن و بەداخەوە درێغی ناکەن لە دووبارەکردنەوەی لێدوانە کەموکوڕەکانی خۆیان لە میدیا جیهانییەکاندا. تەنانەت بە ئاشکرا دەڵێن بۆ سەرپێچی نەتەوەی ئێران و کۆتایی هێنان بە خۆڕاگری خەڵک سزا دەسەپێنن.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە شەڕێکی مێژوویی، نەتەوەیی، نیشتمانپەروەری، شۆڕشگێڕانە و ئیسلامیداین و لەم شەڕەدا ان شاءاللە سەرکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانە دەبێت کە خۆڕاگرن. بە دڵنیاییەوە ئەم شەڕە سەردەکەوین، هەروەک چۆن لە شەڕەکانی ڕابردوودا.

News ID 60244

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha