بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران وتی: لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردووەوە تا پووشپەڕی ئەمساڵ، دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە. ڕێژەی بەرهەم هێنانی چەک و جیهازاتی سەربازی ئێران دوو هێندە زیادی کردووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی خەبەر، سەردار ڕەزا تەڵایی نیک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، هەڵوێستی دەسەڵاتی بەرگری لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەربەخۆیی وڵات ڕوونکردەوە و وتی: تاکە ڕێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژموون و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو زلهێزە دەرەکیانەی کە سەربەخۆیی و بوون و شوناسی وڵات دەکەنە ئامانج، بەهێزبوون و بەهێزتربوونە، و دەسەڵاتی نیشتمانی ستراتیژی سەرەکی و بنەڕەتییە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی، ئاسایش، بوون و ناسنامەی ئێرانی-ئیسلامی و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان”.
وتیشی: جیهانی ئەمڕۆ بە پێکهاتنی سێ بلۆک بەڕێوەدەچێت و ڕایگەیاند: "بلۆکێک بلۆکی خۆبەزلزان و هەژموونخوازە کە حکومەتی ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات و ڕژێمی زایۆنی و کۆمەڵێک وڵاتیش یاوەری دەکەن؛ ئەم گرووپە ئامانجی تاڵانکردنی سەرچاوە و بەرژەوەندی گەلان و زەوتکردنی سەربەخۆیی وڵاتانی دیکەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد: بلۆکی دووەم ئەو وڵاتانەن کە سەربەخۆیی ڕاستەقینەیان نییە و لە ڕاستیدا بوونەتە ژێردەستە؛ بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی و تواناکانیان لە خواست و بەردەم ئەوانی تردا بێت و لەلایەن زلهێزە باڵادەستەکانەوە تەماحیان تێ دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بلۆکی سێهەمیش وڵاتانێکن کە نابنە ژێردەستە و ڕووبەڕووی سیستەمی هەژموون دەبنەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران و ئێرانی گەورەی ئێمەش ئەمڕۆ لە هێڵی بەرخۆداندایەو بەرامبەر بە خۆبەزلزانان وەستاوە.
سەبارەت بە پلانی داهاتووی پیشەسازی بەرگری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری وتی: ساڵی ڕابردوو ڕامگەیاند کە بەرهەمی گشتیمان دوو هێندە زیادی کردووە، ئێستاش پلانەکەمان ئەوەیە کە بەرهەمهێنانی کەرەستە و چەک سێ هێندە زیاد بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: بێگومان لە هەندێک حاڵەتدا پێشبینی زیادبوونی بەرهەمهێنانیش بە چوار بۆ پێنج هێندە دەکرێت.
Your Comment