AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٢ ٢٢:٢٢

قەرەیلان: برایەتی کورد و تورک، کلیلی سەقامگیریی ناوچەیە

قەرەیلان: برایەتی کورد و تورک، کلیلی سەقامگیریی ناوچەیە

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە بە داکۆکی لە هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی، هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیای هەمبەر بە پرسی کورد ناکارامە وەسف کرد و جەختی لە برایەتی کورد و تورک وەک کلیلی ئاشتیی پاوەجێی ناوچەکە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی فورات، جەختی لە هەوڵە مێژووییەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕیبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە بۆ چارەسەری سیاسی و دیموکراتیکی پرسی کورد کرد و ئەو هەنگاوانەی بە ڕێکارێکی گونجاو بۆ دابین‌کردنی ئاشتی و برایەتی لە نێوان گەلانی ناوچە زانی.

ئەو هەروەها ڕەخنەی لە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی دەوڵەتی تورکیا گرت و زمانی میدیاکانی تورکی وەک هۆکارێک بۆ تەشەنەدان بە ناکۆکییە ئیتنیکییەکان لێک دایەوە و وتی: بەرخۆدانی کورد لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنە بەربڵاوە سەربازییەکانی تورکیا هێمایەکە لە خۆڕاگری و توانای کوردەکان لە هاوكێشەی ناوچەییدا.

قەرەیلان وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی حاشاهەڵنەگری کوردەکانی لە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا، جەختی لە هەوڵەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی‌کراوی پەکەکە لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوو بۆ مسۆگەرکردنی ڕێگەچارەی سیاسی و دیموکراتیک کرد و وتیشی: ئۆجەلان لە ماوەی سێ دەیەدا هەموو هەل و دەرفەتێکی بۆ گەیشتن بە ئاشتی و برایەتی لە نێوان کورد و تورکدا قۆزتۆتەوە و ئەو هەوڵانە تەنیا لە بەرژەوەندیی کوردەکان نییە، بەڵکوو هەڵگری داهاتوویەکی ڕوونترە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە جەختیشی کرد: دەوڵەتی تورکیا لە بری وەڵامدانەوەی ئیجابی بەو ڕێکارانە، هێشتاش مکورە لە سیاسەتگەلی نکۆڵی، هەڕەشە و توندوتیژی کە نە تەنیا پڕۆسەی ئاشتی وەدوا دەخات، بەڵکوو زیان دەگەیێنێت بە متمانەی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورکیاش.

ناوبراو هەروەها هەمبەر بە پاگەندەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ نمایشی کۆتایی پرسی کورد، هوشداری دا و ڕایگەیاند: پاگەندەی چارەسەریی پرسی کورد لە کاتێکدا ورووژاوە کە هێرشە سەربازییەکان بەردەوامن و بە هەزاران چالاکی سیاسی و سیاسەتوانای کورد لە زیندانن و دەوڵەت هێشتاش بە زمانی بایکۆتەوە لەگەڵ گەلی کورد دەدوێ.

قەرەیلان لە بەشێکی تری ئەو لێدوانەی جەختی لە ڕۆڵی گرنگی کوردەکان لە داهاتووی ناوچەکدا کرد و ڕاشیگەیاند: کوردەکان یەکێک لە کۆنترین گەلانی ناوچەن و وەک کارناسان و شرۆڤەگەران و ئەکتەرانی ناوچەکە دەڵێن، لە داهاتووشدا ڕۆڵێکی کلیلییان دەبێت لە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە هەروەها هوشداری دایە دەوڵەتی ئەنقەرە بۆ بەهەندوەرگرتنی ڕێگەچارەی پێشنیاری ئۆجەلان لە پێناو برایەتی کورد و تورک، وتی: ئەگەر دەوڵەتی تورکیا پێشوازی لەو دەرفەتە مێژووییە نەکات، نە تەنیا ئاشتی مسۆگەر نابێت، بەڵکوو خۆیشی لەو هەلەمورجەدا زیان دەبینێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێمە وەک پەکەکە بەردەوام ڕامان‌گەیاندووە کە ئامادەی گفتوگۆ لە بواری ئاشتین و ئەمەش مومکین نییە مەگین بە پێشمەرجی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیاسەتەکانی دەوڵەت.

وتیشی: ئێمە ئامادەین بۆ گەیشتن بە ئاشتی، هەنگاوی کردەکی هەڵگرین. بەلام ئەم هەوڵانە دەبێ لە لایەن لایەنی بەرامبەریشەوە بەهەند وەربگیرێت.

News ID 53531

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha