AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٦ ٠٩:١٥

تەشەنەی ئاژاوە و بشێوی لە حومسی سووریا

تەشەنەی ئاژاوە و بشێوی لە حومسی سووریا

سەرچاوە ناوخۆییەکان لە پارێزگای حومس باسیان لە بڵاوبوونەوەی نائەمنی و دەستدرێژی لەلایەن توخمەکانی سەر بە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانییەوە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای حومسی سووریا ڕایانگەیاند کە بۆ سێهەمین ڕۆژ لەسەر یەک توخمە تیرۆریستییەکان بە چوونە ناو ئەم پارێزگایە مافی هاووڵاتیانی سووریایان پێشێل کردووە.

بە شێوەیەکی دڕندانە خەڵکی سووریا دەسبەسەر دەکەن و لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا دەنگی قیژەی سەگ و ئاژەڵ دەردێنن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو توخمە تیرۆریستیانەی باس کراون، سەر بە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانین، بەرەبەیانی زوو دەمامک دەبەستن و هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی پارێزگای حومس و تەقە دەکەن بۆ ئەوەی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بەئاگا بێنەوە و بە زۆر دەچنە ناو ماڵەکانیانەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئینتەرنێتی ماڵان پچڕاوە و چالاکییە بازرگانییەکان وەستاون. تا ئێستا 150 کەس لە نێویاندا هێزە ئەمنییەکانی پێشووی سووریا دەستگیر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.

News ID 53428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha