AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٥ ٠٩:٤١

ئێران هەوڵی تیرۆریستی لە دژی خەڵکی ئەمریکای ئیدانە کرد

ئێران هەوڵی تیرۆریستی لە دژی خەڵکی ئەمریکای ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی توندئاژۆیانەی تیرۆریستی لە دژی خەڵک لە ئەمریکای ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران، بە جەخت لەسەر هەڵوێستی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیدانە کردنی هەموو چەشن و شێوەکانی تیرۆریزم لە هەر کوێ و لەلایەن هەر کەس، گرووپ یان دەوڵەتێکەوە، هێرشی تیرۆریستی داعش بە ئۆتۆمبێلەوە بۆ سەر خەڵک لە شاری نیوئۆرلێئانی ئەمریکا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەندین کەس، ئیدانە کرد و هاوخەمی خۆیی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان ڕاگەیاند.



News ID 53413

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha