AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٣ ١٠:٢٦

ناڕەزایەتی توندی تاران بە سعوودیە بۆ ئیعدامی چەند هاووڵاتی ئێرانی/ باڵوێزی عەرەبستان بانگهێشت کرا

ناڕەزایەتی توندی تاران بە سعوودیە بۆ ئیعدامی چەند هاووڵاتی ئێرانی/ باڵوێزی عەرەبستان بانگهێشت کرا

باڵوێزی عەرەبستان لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامی و دژایەتی ئەو هەوڵە لەگەڵ ڕەوتی گشتی هاوکارییە دادوەرییەکانی دوو وڵاتەکەی پێ ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەریمی شەستی بەرپرسی گشتی کونسوڵی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە هەواڵی لەسێدارەدانی 6 هاووڵاتی ئێرانی زیندانی لە عەرەبستانی سعوودی بە تۆمەتی قاچاخی مادەی هۆشبەر، وێڕای ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی توندی وەزارەتی دەرەوە نیسبەت بە ئەو هەوڵە، ڕایگەیاند: ئەو کەسانە چەندین ساڵ پێش بە تۆمەتی قاچاخی مادەی هۆشبەر بۆ عەرەبستان لەلایەن دەسگای دادی ئەو وڵاتەوە بە ئیعدام سزا درابوون و لە ئەو ماوەیەدا وەزارەتی دەرەوە هەوڵی بەردەوامی بۆ پێشکەش کردنی خزمەتی کونسوڵی بۆ ئەوان و داشکاندنی سزاکەیان ئەنجام دابوو. سەرەڕای ئەوە، جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدان، ئەویش بە بێ ڕاگەیاندنی لە پێشەوە بە باڵوێزخانە، بە هیچ لەونێک قبووڵ کراو نییە و پێشێل کردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەوانە کۆنواسنیۆنی پێوەندی کونسوڵییە.

کەریکی شەستی وتیشی کە لە هەمان پێوەندیدا باڵوێزی عەرەبستانی سعوودی لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و نارەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران و دژایەتی ئەو هەوڵە لەگەڵ ڕەوتی گشتی هاکارییە دادوەرییەکانی دوو وڵاتەکە لە یادداشتێک بە ناوبراو ڕاگەیێندرا و لەسەر زەروورەتی شرۆڤە لە ئەو بارەوە جەخت کرا.

هەروەها بڕیارە شاندێکی یاسایی-کونسوڵی وەزارەتی دەرەوە بۆ شوێنگیری بابەتە بچنە ڕیاز.



News ID 53386

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha