بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا دەمیرچی لو، ڕاوێژکاری وەزیر و بەرپرسی گشتی ئۆراسیای وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژە بە هەندێک راپۆرت سەبارەت بە بازرگانی نایاسایی چەکە وەرگیراوەکان لە ئەمریکا لەلایەن هەندێک لە بەرپرسانی ئۆکراینا و پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا، ئەو هەوڵانەی پێشێل کرانی ئاشكرای بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی هاوپەیوەند بە پێشگیری و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وەسف کرد و داوای ڕاگرتنی بەپەلەی کرد.
بەرپرسی گشتی ئۆراسیای وەزارەتی دەرەوە بە بیرهێنانەوەی چییەتی مەترسیداری چەکدارە تیرۆریستی-تەکفیرییرکان لە سووریا کە دەمێکە لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستیەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە، بەکارهێنانی ئەو گرووپانەی هۆی نائەمنی ڕۆژاوای ئاسیا و بە پێچەوانەی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە و هاوپەیمانی لەگەڵ تیرۆریزم، تەنیا دەبێتە هۆی نائەمنی و توندوتیژی لە جیهان.
دەمیرچی لو هەروەها بە ڕەت کردنەوەی پاگەندەی بێ بنەما و دووپاتەی بەرپرسانی ئۆکراینی لەسەر ڕۆڵی ئێران لە شەڕی ئۆکراینا، وتی: کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتاوە دژایەتی خۆیی لە بەرانبەر شەڕ ڕاگەیاندووە، هیچ دەستێوەردانێکی لە ئەو شەڕە نەبووە و بەردەوام لایەنەکانی بۆ گفتوگۆ و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماتیک بانگهێشت کردووە.
Your Comment