بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای لێکدانەوەی دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچە بە تایبەت جموجۆڵی گرووپگەلی تیرۆریستی لە باکووری سووریا، پاراستنی گشتییەتی سەرزەوینی وڵاتان و لەوان سووریای بە ستراتژیی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی زانی و وتی: لە کاتێکدا دوای جێگربوونی ئاگربڕ لە لوبنان، نیگاکان ڕوویان لە غەزە بوو، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا بۆتە مایەی نیگەرانیی جیدی سەبارەت بە ئاسایشی ناوچە.
سەرۆک کۆماری ئێران، وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، جەختی لە زەروورەتی هاوکاری و هاریکاری وڵاتانی ئیسلامی بۆ یارمەتیدانی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان کرد و وتیشی: ئەو جۆرە ڕووداوانە بەشێکن لە نەخشەی شۆمی ڕژیمی زایۆنی بۆ پەرەدان بە ناهێمی، ناکۆکی و شەڕ و پێکدادان لە دەروونی وڵاتانی ئیسلامی و ئەمەش پێویستی بە هاوڕایی و هاریکاریی هاوبەشی ئومەی ئیسلامی بۆ پێشگری لە پەرەسەندنی ڕەوتە تیرۆریستییەکان لە ناوچەیە.
Your Comment