AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٧ ١٩:١١

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو؛

حزبوڵڵا ڕۆژانە 22 ئۆپەراسیۆنی دژی زایۆنییەکان ئەنجام داوە

حزبوڵڵا ڕۆژانە 22 ئۆپەراسیۆنی دژی زایۆنییەکان ئەنجام داوە

حزبوڵلا بە بڵاوکردنەوەی ئینفۆگرافییەک ڕایگەیاند کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو ڕۆژانە نزیکەی 22 ئۆپەراسیۆنی دژی ڕژیمی زایۆنی ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حزبوڵڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی ئینفۆگرافییەک لە شەڕ و پێکدادانەکانی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی لە ژێر ناوی "اولی الباس"، ئامارێکی لە هەڵمەتەکانی خۆی لە ماوەی 17ی سێپتامبێر(27ی خەرمانان)ی 2024 تا کاتژمێر 15:00ی دوانیوەڕۆی 16ی نوامبێر(26ی خەزەڵوەر)ی 2024 بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ئەو ئامارە حزبوڵڵا لە ماوەی ئەو 2 مانگە، یەک هەزار و 249 ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و مامناوەندی ڕۆژانە 22 ئۆپەراسیۆنی دژی ڕژیمی زایۆنی ئەنجام داوە و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانە زیاتر لە 100 زایۆنی کوژراون و زیاتر لە یەک‌ هەزار زایۆنیش بریندار بوونە.

News ID 52731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha