AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٤ ١٣:٣٩

هێرشی شەوانە بۆ سەر بینای ناوەندی دەم پارتی لە ئەنقەرە

هێرشی شەوانە بۆ سەر بینای ناوەندی دەم پارتی لە ئەنقەرە

شەوی ڕابردوو، بینای ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(DEM Parti) لە ئەنقەرە کەوتە هێرش و پەلامار کەسانێکی نەناسراوە و لە باری مالییەوە زیانی پێ گەیشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا، شەوی ڕابردوو کەسانێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(DEM Parti) لە ناوچەی باڵگاتی ئەنقەرە.

عایشێ گوڵ دوغان وتەبێژی دەم پارتی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە لە ناوچەیەکی پڕ هاتوچۆی ئەنقەرەدا کە چەندین ناوەندی سەر بە حزبە سیاسییەکانی لێیە، ئەنجام دراوە و هێرشبەران تابڵۆی سەرردەرانە، دەرگا و پەنجێرەکانی بیناکەیان تێکشکاندووە و زیانی ماڵیی زۆریان بەو ناوەندە گەیاندووە.

وتەبێژی دەم پارتی لە کاتێکدا خوازیاری هەڵمەتی خێرای وەزارەتی ناوخۆ بۆ دۆزینەوە و ناسینی هێرشبەران بووە کە ئەوڕۆ کەسێک بە ناوی (هـ.ج.ئوو) وەک گومان لەسەرێکی ڕووداوی شەوی ڕابردوو قۆڵبەست کراوە.

News ID 52402

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha