بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دیداری موحسێن ئەلمەندەلاوی سەرۆکی کاتی پەرلەمانی عێڕاق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەتایبەتی بەرەی بەرخۆدان زۆر هەستیارە، وتی: پێویستە کە شرۆڤەیەکی ورد، ستراتیژی و ڕوون لە دۆخی ئەمڕۆمان هەبێت .
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل تیرۆری بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیل و تیرۆری دەوڵەتی شوێنگیری دەکات، وتی: ئێستا لانیکەم یەک مانگە ئیسرائیل لە باشووری لوبنان هەوڵ دەدات کە گورز لە حزبوڵڵا بدات بەڵام سەرەڕای خەسارگەلێک کە لە حزبوڵڵا دراوە و ڕێبەرەکانی شەهید کراوە، بەڵام پێکهاتەی بەرەی بەرخۆدان هێشتا چالاکە و بینیمان کە چۆن بە هێزەوە حەیفا کرایە ئامانج.
مەندلاویش لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێوە سەفەرێکی باشتان بۆ لوبنان هەبووە و بەتایبەت ئەوەی کە خۆتان فڕۆکەوان بوون و هەموو جیهان سەری سووڕ ما.
ناوبراو لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ دۆخی ناوچەکە زۆر هەستیارو مەترسیدارە، وتی: پێشنیارمان داوە کە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە ئاستی پەرلەمانەکانی کۆمکاری عەرەبی پێک بێت .
Your Comment