بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدحسێن حەبیبوڵڵا زادە لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی سەباح بە ئاماژە بە تەشەنەی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ڕژیمی زایۆنی و هەڕەشەکانی ئەو ڕژیمە، ڕایگەیاند: هێرشی مووشەکی ئێران لە وەڵامی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی ڕژیمی زایۆنی هەڵگری ئەو پەیامە بوو کە چیتر سەردەمی خۆڕاگریی یەکلایەنەی ئێران کۆتایی پێهاتووە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێران خوازیاری پەرەدان بە شەڕ نییە و بەڵکوو پەیجۆری ئاگربڕ لە لوبنان و فەلەستین بە مەرجی پاراستنی مافی گەلی ئەو دوو وڵاتەیە، وتیشی: پەیامی دووەمی ئێران ئەوەیە کە لە ئەگەری دەستکردنەوەی ڕژیمی زایۆنی، وەڵامێکی توندتر لە ئێران وەردەگرێت.
باڵویزی ئێران لە تورکیا سێهەمین پەیامی ئێرانی گرێداوە بە دەستێوەردانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئیسرائیل و جەختی کرد: ئێمە بە وڵاتانی و لایەنانی ئەوم ڕژیمە پێشنیار دەکەین کە بە هیچ جۆرێک بەشدار هێرش یان هەڵمەتەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران نەبن، دەنا ئێران وەڵامیان دەداتەوە.
Your Comment