بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیە بە بۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی داگیر کردنی شارەکانی گرێ سپی و سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند کە ئازاد کردنی ئەو دوو شارە و عەفرین و گەڕانەوەی سەرکەوتووانەی ئاوارەکانی ئەو ناوچە بۆ زێدی خۆیان ئامانجی سەرەکی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەیە.
بەڕیوەبەرایەتی خۆەری کوردستانی سووریا لە بەیاننامەکەیدا هێناویە: ئەو شارانە لە ئەنجامی هاوکاری هێزە نێودوەڵەتییەکان داگیر کران و خەڵکەکەی کە بۆ ئازادی خۆیان شەڕیان دەکرد، کرانە ئامانج. بەردەوام بوونی داگیر کردنی ئەو ناوچە، درێژەی کۆمەڵکوژی ئاگادارانەی ئەو ناوچەیەیە و ئەبێ ئەو کۆمەڵکوژییە ڕابگیردرێت بەتایبەتی کە هەموو هەوڵەکان بۆ شکستی ورەی خەڵکی ناوچەکە بۆ دیاری کردنی داهاتووی دیمۆکراتیکیان شکستی هێناوە.
لە درێژەدا هاتووە: پیلان بۆ داگیر کردنی ئەو شارانە پیلانێک لە دژی خەڵکی سووریایە و ئامانجی یەکلایی لەناوبردنی سەروەریی سووریا لە ئەو ناوچەیەیە. ئێمەش داکۆکی دەکەین لەسەر یەکگرتوویی خەڵک، درێژەی پڕۆژەی گەلی دیمۆکراتیک، شکستی هەوڵی دوژمنان و داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کە هاوکاری تورکیان دەکەین ئەو ناوچە بگەڕێننەوە بۆ دۆخی ئاسایی.
Your Comment