AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٩ ١٠:١٥

بەڕوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا:

ئامانجی سەرەکی ئێمە ڕزگار کردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانییە

ئامانجی سەرەکی ئێمە ڕزگار کردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانییە

بەڕیوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی داگیر کردنی گرێ سپی و سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیا و تیرۆریستیەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە، ئازاد کردنی عەفرین ، گرێ سپی و سەرێکانی و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەو ناوچەیەی ئامانجی سەرەکی خۆی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیە بە بۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی داگیر کردنی شارەکانی گرێ سپی و سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند کە ئازاد کردنی ئەو دوو شارە و عەفرین و گەڕانەوەی سەرکەوتووانەی ئاوارەکانی ئەو ناوچە بۆ زێدی خۆیان ئامانجی سەرەکی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەیە.

بەڕیوەبەرایەتی خۆەری کوردستانی سووریا لە بەیاننامەکەیدا هێناویە: ئەو شارانە لە ئەنجامی هاوکاری هێزە نێودوەڵەتییەکان داگیر کران و خەڵکەکەی کە بۆ ئازادی خۆیان شەڕیان دەکرد، کرانە ئامانج. بەردەوام بوونی داگیر کردنی ئەو ناوچە، درێژەی کۆمەڵکوژی ئاگادارانەی ئەو ناوچەیەیە و ئەبێ ئەو کۆمەڵکوژییە ڕابگیردرێت بەتایبەتی کە هەموو هەوڵەکان بۆ شکستی ورەی خەڵکی ناوچەکە بۆ دیاری کردنی داهاتووی دیمۆکراتیکیان شکستی هێناوە.

لە درێژەدا هاتووە: پیلان بۆ داگیر کردنی ئەو شارانە پیلانێک لە دژی خەڵکی سووریایە و ئامانجی یەکلایی لەناوبردنی سەروەریی سووریا لە ئەو ناوچەیەیە. ئێمەش داکۆکی دەکەین لەسەر یەکگرتوویی خەڵک، درێژەی پڕۆژەی گەلی دیمۆکراتیک، شکستی هەوڵی دوژمنان و داوای لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کە هاوکاری تورکیان دەکەین ئەو ناوچە بگەڕێننەوە بۆ دۆخی ئاسایی.

News ID 52171

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha