AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٨ ٠٨:١٦

ـئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی:

پارتی و یەکێتی وڵاتیان دابەش و گەنجانیان ئاوارە کرد

پارتی و یەکێتی وڵاتیان دابەش و گەنجانیان ئاوارە کرد

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەیامێكی ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كرد و ڕایگەیاند: ئەوە چەندین ساڵە هەڵبژێردراون و مۆڵەتدراون، وامانزانی دڵسۆزی دەكەن، بەڵام سەرەنجام ئەوەبوو كە ئێستا هەن و وڵاتتان دابەش كرد، خۆتان دابڕیوە لە هەموو دنیا و لەناو خۆتاندا شەڕتانە لەسەر كولێرە و كورسی .

وتیشی: میللەتان دابەشكردووە و ناعەدالەتی پەرەی سەندووە لە هەموو كایەكانداو گەنج ئاوارە بووە و ئاوارە ئەكرێت و چەندین كەموكوڕی دیكە بەرۆكی كۆمەڵگەی گرتووە.

ڕاشیگەیاند: لەپاش ٣٠ ساڵ لە حوكمڕانیتان بەداخەوە ئەم هەموو سامان و سەروەتە سروشتیەی كە هەیە بەهەدەر دراوە و ناتوانن ئاوی پاك و كارەبا و نەوت “كە هەموو كوردستان نەوتە” دابین بكەن، زستان بە سەرما و هاوین بە گەرما خەڵكی تووشی نارەحەتی ئەكەن، لەدوای ١٠٠ساڵ لە قوربانی گەلەكەمان كە هاتنە خوارەوە لە شاخ میللەت چاوەرێی خۆشگوزەرانی بوو، بەڵام پێچەوانەكەی دەرچوو.

News ID 52152

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha