AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٢ ٠٩:١٨

لە دیداری شاندی باڵای حەماس لە قەتەر؛

پزشکیان: ئەمریکا پشتیوانی جەنایەتەکانی ئیسرائیلە/ پاگەندەکانی ڕۆژاوا درۆیە

پزشکیان: ئەمریکا پشتیوانی جەنایەتەکانی ئیسرائیلە/ پاگەندەکانی ڕۆژاوا درۆیە

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری شاندی باڵای حەماس وتی: ئیسرائیل بە تەنیا توانایی ئەو ئاستە جەنایەتەی نییە و لە ئەو بارەوە سەر بە ئەمریکا و ئەورووپایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە درێژەی بەرنامەی سەفەرەکەیدا بۆ قەتەر، شەوی چوارشەممە لەگەڵ شاندی باڵای حەماس دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لەم دواییەدا لە غەززە و لوبنان دڵی هەموو مرۆڤێک دەهێنێتە ئێش، وتی: ئەو ئێشە بۆ ئێمە کە گەلی فەلەستین بە برای خۆمان دەزانین دوو ئەوەندەیە.

پزشكیان بە ڕەخنەی تەوند لە هەڵسوکەوتی ئەمریکا و ئەورووپا لە پاڵپشتی لە ئیسرائیل بە ژێستی دیمۆکراسی و پاگەندەی مافی مرۆڤ وتی: ئەو وڵاتانە کە بەردەوام باسی مافی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆیی دەکەن، بە پاڵپشتی خۆیان لە ئەو ڕژێمە جەنایەتکارە سەلماندوویانە کە بێگانەن لەگەڵ ئەو چەمکانە و گیانی مرۆڤەکانی هیچ بایەخێکی بۆیان نییە و هەموو پاگەندەکانیان درۆیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەڵێنی درۆی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ بانگهێشت کردنی ئێران بەرەو دان بەخۆدا گرتن و وەڵام نەدانەوە بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە لە باتی ئاگربڕ لە غەززە، وتی: بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل بووە هۆی وەڵامی یەکلایی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەدڵنیاییەوە ئەگەر ئەو ڕژێمە بچووکترین هەڵەیەک بکات ئەوا وەڵامی کوشندەتر و قایمتر وەردەگریت.

پزشکیان بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل بە تەنیا توانایی ئەو ئاستە جەنایەتەی نییە و لە ئەو بارەوە سەر بە ئەمریکا و ئەورووپایە، بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڕژێمەش پێویستی بە پشتیوانی و یەکگرتوویی موسڵمانان لەگەڵ خەڵکی فەلەستینە، جەختی کرد: ئەوەی کە ئێمە بەدوایداین و چلە ناوخۆ و چ لە دەرەوە شوێنگیری دەکەین، جەخت لەسەر پتەو بوونی پێوەندی برایانە بۆ سەربڵندی ئۆمەتی ئیسلامییە.


هەروەها محەمەس ئیسماعیل درەوێش سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس پێوەندی ئێران لەگەڵ بەرخۆدان و بەتایبەتی حەماسی پێوەندی قووڵ وەسف کرد و وتی: بنەما و فەلسەفەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل داخستنی دۆسیەی فەلەستین و لەناوبردنی تەواوی مافی فەلەستینییەکان بوو کە بە زیرەکی بەرەی بەرخۆدان ئەو پڕۆژە شکستی هێنا.

خالد مەشعەلیش لە ئەو دیدارەدا لەسەر درێژەدا وێڕای دەسخۆشی لە پاڵپشتی گرووپ و لایەنە جیاوازەکانی بەرخۆدان لە حزبوڵڵای لوبنانەوە بگرە تا ئەنساروڵڵای یەمەن، بەرخۆدانی ئیسلامی عێڕاق و لە سەرووی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامی لە بەرخۆدانی فەلەستین ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەستکەوتی گەورەی هەبوو کە لەوانەیە گرینگترینان بووژانەوەی بەرگری لە بەرەی بەرخۆدان بوو.

News ID 52048

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha