AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٥ ١٢:١٢

نیگەرانی ئەنجومەنی جیهانی قەڵەم لە گوشاری تورکیا لەسەر دامەزراوە کوردییەکان

نیگەرانی ئەنجومەنی جیهانی قەڵەم لە گوشاری تورکیا لەسەر دامەزراوە کوردییەکان

ئەنجومەنی جیهانی قەڵەم وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە گوشاری پۆلیس لەسەر دامەزراوە کوردی و کتێبفرۆشییەکانی ئامەد،هەوڵەکانی پۆلیسی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەنجومەنی جیهانی قەڵەم بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک هێرشێ پۆلیس بۆ سەر دوو دامەزراوەی کوردی لە شاری ئامەد و هەروەها دەست بەسەردا گرتنی کتێبەکانی کتێبفرۆشییەک لە ئەو شارەی، بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ تیرۆری بە توندی ئیدانە کرد.

ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییەی بواری فەرهەنگە داوای لە بەرپرسانی تورکیا کردووە کە ڕێز دابنێن بۆ مافی کوردەکان بۆ بەکارهێنانی زمانی کورد و هەروەها گەشەی زمان و فەرهەنگی خۆیان.

ئەنجومەنی جیهانی قەڵەم بە ئاماژە بە زیندانی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی کورد و ئەندامی ئەو دامەزراوە لە ساڵی 2016، داوای ئازادی هەموو چالاکانی مێدیایی و فەرهەنگی کرد کە حکومەتی تورکیا بە تۆمەتی بێ بنەمای پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەستگیر و زیندانیانی کردووە.

News ID 51891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha