AP ١٤٠٥ خەرمانان ٨ ٠٨:٤٤

ئێران چ کاتێک گەرووی هورمۆز دەکاتەوە

ئێران چ کاتێک گەرووی هورمۆز دەکاتەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە کە هەرکاتێک ئەو مەرج و پابەندبوونانەی بەسەر ئەمریکادا سەپێنراون جێبەجێ بکرێن، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیە ڕێوشوێنی خۆی سەبارەت بە گەرووی هورمز بگرێتەبەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دوایین ڕاوێژ و هەواڵەکانی پەیوەست بە نێوەندگیریی وڵاتانی وەک پاکستان، عومان و قەتەر سەبارەت بە دانوستانەکان، ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عومان سەبارەت بە ڕێکخستنەکانی تێپەڕین بە گەرووی هورمز گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن، بەڵام ئەم لێکتێگەیشتنە نابێ خۆکارانە بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە چونکە بەدیهێنانی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی ئەو پابەندبوونانەی کە لایەنی بەرامبەر، بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسیارە لێی.”

غەریب ئابادی جەختی لەوە کردەوە: ئێمە بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە کە هەرکاتێک ئەو مەرج و پابەندبوونانەی بەسەر ئەمریکادا سەپێنراون جێبەجێ بکرێن، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیە ڕێوشوێنی خۆی سەبارەت بە گەرووی هورمز بگرێتەبەر، "ئەگەر ئەوان هەنگاو هەڵنەگرن، بە شێوەیەکی سروشتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پەلەیەکی نییە لە کردنەوەی گەرووی هورمز و درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات بۆ بەرگریکردن لە وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنەکانی. ئێران هەمیشە بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادە بووە”.

News ID 60307

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha