بە پێی ئەو زانیارییانەی بە مێهر گەیشتووە، لە 31ی پووشپەڕەوە تا ئێستا 30 کەشتیی نایاسایی هەوڵی تێپەڕاندنی نایاسایی بە گەرووی هورمزیان داوە، و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ڕێگرییان لێ کراوە.
بە پشت بەستن بەو زانیاریانە، لەم ماوەیەدا هاتوچۆ لە ڕێگەی ئەو ڕێگایەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەندی کردووە سنووردارە و لەگەڵ پێدانی کرێی باجدا دەبێت.
هەروەها پێش دەستپێکردنی جەنگی ڕەمەزان لە مانگی یەکی ساڵی ١٤٠٤دا زیاتر لە ١٥٠٠ کەشتی نەوتهەڵگر و ١٧٠٠ کەشتی بازرگانی بەم ڕێگایەدا تێپەڕین، ئەمەش ئاماژەیە بۆ وەستانی جددی هاتوچۆ و بازرگانی لە هەلومەرجی ئێستادا.
ئەو پاگەندانە سەبارەت بە مینڕێژکردن کراون، ناتوانرێت بە هیچ داتایەک پشتڕاست بکرێتەوە و لایەنی ئەمریکی تا ئێستا هیچ بەڵگەنامەیەکی لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
هەروەها ئەو بانگەشە لەبارەی بڕی هەناردەی نەوت کراوه ، بنەمایەکی به دیکۆمێنتکراوی تێدا نییه و پێدەچێت له چوارچێوەی شەڕی میدیای ئەمریکا بۆ کاریگەڕیکردن له سەر بازاڕه جیهانییه کان به تایبەت له کەرتی وزه دا بکرێت.
Your Comment