بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی یونیوز لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسیویەتی: ئێران هێڵی سووری بۆ ئیسرائیل لە باشووری لوبنان داناوە و هۆشداریی بە ڕێژیمی زایۆنی داوە لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.
یونیوز نووسیویەتی: تاران تەلئەبیبی ئاگادار کردووەتەوە کە مووشەکەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان فڕۆکەخانەکان و بنکە سەربازییەکانی باکووری ئیسرائیل دەکەنە ئامانج بۆ ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل کە لە باشووری لوبنان جێگیرکراون بڵاوەیان پێبکرێت و لە ئەنجامدا بەرخۆدان لە لوبنان بتوانێت هێرشی دژە هێرش ئەنجام بدات و زیانی گیانی زۆر بەسەر ئەو هێزانەدا بگەیەنێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: سوپای ئیسرائیل هەوڵدەدات ڕێگری بکات لە ڕاکێشانی ئێران بۆ دەستێوەردان بۆ پاڵپشتیکردنی بەرخۆدانی لوبنان.
بۆیە لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بە خێرایی کەمترەوە چالاکییەکانی ئەنجامداوە و سوودی لە ئاگربەستی لوبنان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سنووردار بۆ زاڵبوون بەسەر گردی عەلی تاهردا.
یونیوز نووسیویەتی: ئێران لە هۆشدارییەکانیدا ڕایگەیاندووە کە ڕێگە نادات واشنتۆن بڕگەی یەکەمی ڕێککەوتننامەکە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی لوبنان بەدەر بکات؛ بڕگەیەک کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە مانای کۆتایی هاتنی داگیرکاری و کشانەوەی تەلئەبیب لە خاکی لوبنان دێت.
پێگە هەواڵییەکە نووسیویەتی: ئێران لیستی ئامانجەکانی ناو خاکە داگیرکراوەکانی ئامادە کردووە کە لە شەڕێکی داهاتوودا دەیکاتە ئامانج بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان یان ئێران.
Your Comment