AP ١٤٠٥ خەرمانان ٧ ٢١:١٩

عێراقچی: ئێران وانەیەکی گەورەی فێری جیهانی ئیسلام کرد

عێراقچی: ئێران وانەیەکی گەورەی فێری جیهانی ئیسلام کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: گەلی ئێران لە شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا وانەیەکی گەورەی بە جیهانی ئیسلامی فێرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بۆنەی هونەری "حیکایەتی میهرەبانی" وتی: گەلی ئێران لە شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا وانەیەکی گەورەی بە جیهانی ئیسلامی فێرکرد کە ئەگەر پێکەوە بین دەتوانین لە دژی هەموو ستەمێک بوەستین.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ (شەممە) لە میانەی وتارەکەی لە بۆنەی هونەری "حیکایەتی میهرەبانی" بۆ یادی هەزار و ٥٠٠ ساڵەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ) وتی: گەلی ئێران وانەیەکی گەورەی فێری جیهانی ئیسلامی کرد لەم شەڕانەی ئەم دواییە.

ئەوەشی خستەڕوو: گەلی ئێران کارێکی گەورەیان ئەنجامدا، بۆ ماوەی 40 ڕۆژ لە دژی گەورەترین سوپای ڕواڵەتی جیهان وەستانەوە، کە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە پاڵپشتی دەکرا.

News ID 60306

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha