بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و هەروەها ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان نووسی: بە پێی پێشینەی بەردەوامی توندوتیژی و هەوڵی تیرۆریستی جەیشولعەدل، گرووپی تیرۆریستییەک کە پێوەندی بە داعشی خۆراسانەوە هەیە، لە دژی خەڵکی بێ تاوانی ئێرانی و هێزە ئینتزامییەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە ئەو هەوڵە دزێوە بە توندی ئیدانە بکات و لە درێژەی بەڵێنەکانی خۆی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە هەموو شێوەکانی، هەر ئەو جۆرە کە لە بەیاننامەی 16ی دیسەمبەری 2023 نیشانی داوە، هەوڵی پێویست دەدات.
لە نامەکەی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە کە گرووپی تیرۆریستی جەیشولعەدل لە دەرەوەی وڵات و هەروەها داعشی خۆراسانەوە پاڵپشتی دەکرێت، هێرشی تیرۆریستی کردووەتە سەر شاری سنووری میرجاوە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەند هێزی ئینتزامی و تەنانەت کەسی سڤیلیش.
Your Comment