AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٩ ١٢:٣٨

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد؛

تەوەری سەرەکی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران و عێراق چ دەبێت؟

تەوەری سەرەکی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران و عێراق چ دەبێت؟

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە سەروبەندی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق جەختی کرد: پەیوەندی ئێران و عێراق چڕ و تایبەتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە سەفەری پزیشکیان بۆ عێراق، کەنعانی وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق پەیوەندییەکی باڵایە کە تایبەتمەندی ناوازەی هەیە.

وتیشی: یەکەم سەردانی دەرەکی سەرۆک کۆمار بۆ عێراق نیشانەی گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە، ئەمەش دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان .

ڕاشیگەیاند: لە بواری ئاسایشدا هەردوو وڵات باوەڕیان بە دابینکردنی ئاسایش بەدرێژایی سنوورە هاوبەشەکان هەیە؛ لە چوارچێوەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیدا، هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت؛ ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەکەدا، تەوەری سەرەکی و جێسەرنجی ئەم سەفەرەیە.

News ID 51595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha