AP ١٤٠٣ خەرمانان ٧ ١١:١٤

بەرپرسێکی پێشووی کۆشکی سپی:

کامالا هەریس بەدوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێرانە

کامالا هەریس بەدوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێرانە

بەرپرسێکی پێشووی کۆشکی سپی و کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پاگەندەی کرد کە لە ئەگەری سەرکەوتنی بەربژێری دیمۆکراتەکان لە ئەمریکا، بەدوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێران دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، جوئیل ڕوبین کرناسی پرسەکانی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە سەردەمی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا وەکوو جێگری ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری جێبەجێکاریش چالاکی دەکرد، پاگەندەی دەکات کە ئەگەر کامالا هەریس بەربژیری دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەربکەوێت، ناوبراو لەگەڵ تاارن ڕێککەوتنێکی هاوشێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەنجام دەدات.

ڕوبین کە لە دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕۆڵی هەبوو، پاگەندە دەکات: سەردەمی ئەوەی کە بیر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشوو بکەینەوە، تێپەڕێوە. پێشکەوتنی ئێران لە بەرنامەی ئەتۆمی لە سنوورەکانی ڕێککەوتنە پێشووەکە بوو و لە ئەنجامدا، ئامانج ئەبێ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی قایم بێت کە توانانیی دەستخستنی خێرا بە چەکی ئەتۆمی سنووردار بکاتەوە.

ناوبراو پاگەندەی کرد: باشترین ڕێگا بۆ ئەو کارە، ڕێککەوتنێکی قایمە بتوانرێت تاقی بکرێتەوە، هەر سەرۆک کۆمارێکی ڕاستبین بەدوای ئاوەها ڕێککەوتنێک دەبێت و کامالا هەریس بەربژێری سەرۆک کۆماریش بە ئاوەها ڕوانگەیەکەوە دێت.

News ID 51420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha