بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد عەلی گوودەرزی فەرماندەی سنوورەوانی فەراجا لە هەوڵی بەربڵاو بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەگەری هەڕەشەکان لە سنوورەکانی ئێران بە مەبەستی دابینی ئاسایشی زیارەتکاران هەواڵی دا و وتی: بە بەکارهێنانی چەکی پێشكەوتوو، تەکنۆلۆژیای نوێ و چاوەدێری هەواڵگری تەواو، سەرجەم هەوڵەکان لە سنوورەکان دراوە.
سەردار گوودەرزی زیادی کرد: ئێستا هیچ کێشەیەکی تایبەتی ئەمنیەتی بوونی نییە و ئەو بابەتە بەهۆی هاوئاهەنگی وەرد لەگەڵ دامودەزگا ناوخۆییەکان و هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقییە.
ناوبراو وتیشی: بۆ بەرز کردنەوەی ئاسایش، جۆرەکانی جیهازاتی پێشکەوتوو لەوانە کامێرانی بینین لە شەو و سیستەمی چاوەدێری نوێ لە ناوچە سنوورییەکانمان جێگیر کردووە. هەروەها سەرجەم ڕێگاکان لە لایەن هێزەکانی سنوورەوانییەوە چاوەدێری دەکرێت تا زیارەتکاران بە ئاسایش و ئارامشەوە سەفەر بکەن.
Your Comment