بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە هەڵدانی ئاڵای سووریا لە هەموو ناوچەکانی ئەو ئیدارەیە هەواڵی دا و وتی: ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشێک لە خاکی ئەو وڵاتەن و دانیشتووانی بە یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی سووریا دێنە ئەژمار.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: بە ئاوڕدانەوە لە گۆرانکارییە مێژووییەکان، ئاڵای سەربەخۆیی بە سێ ڕەنگی سەوز، سپی، ڕەش و بە سێ ئەستێرەی سوور، هێمای قۆناغێکی نوێ لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا و دەربڕی هیوا بە ئازادی، کەرامەت و یەکێتی نیشتمانی گەلی سووریایە و ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەل بڕیاری داوە کە ئەم ئاڵایە لە هەموو ئەنجومەن، دامودەزگا و ئیدارە هاوپەیوەندەکان بە ئیدارەی خۆسەر لە هەموو کانتۆنەکانی کوردستانی سووریا هەڵدات.
لە کۆتاییشدا ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلان جەختی لە پابەندی خۆی بە نوێنەرایەتی لە دۆزی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و هەوڵ بۆ تۆکمەی یەکێتی نیشتمانی لە چوارچیوەی سووریای دیموکراتیکی پابەند بە دادپەروەری و یەکسانی کردووە.
Your Comment