AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٧ ١٦:٠٣

تا ڕۆژی چوارشەمە بەردەوام دەبێت؛

دەنگدانی پەرلەمانی ئێران بە وەزیرانی پێشنیار کراوی پزشکیان

دەنگدانی پەرلەمانی ئێران بە وەزیرانی پێشنیار کراوی پزشکیان

پێداچوونەوە بە بەرنامەکانی دەوڵەتی ١٤ یەم لە پەرلەمان کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد، ئێستاش بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٣، یەکەمین کۆبوونەوەی متمانەدان بە وەزیرە پێشنیار کراوەکانی دەوڵەتی پزشکیان بە ئامادەبوونی مەسعوود پزشکیان سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگرانی سەرۆککۆمار و وەزیرە پێشنیار کراوەکان بەڕێوەچوو لە هۆڵی گشتی پەرلەمان.

دەنگدانی پەرلەمانی ئێران بە وەزیرانی پێشنیار کراوی پزشکیان

دانیشتنی گشتی ئێوارەی مەجلیسیش بۆ درێژەدان بە پێداچوونەوە بە پلانەکانی دەوڵەتی چواردەیەمی ئێران کەمێک پێش ئێستا دەستی پێکردووە.

ئەندامانی پەرلەمان لە سەرەتای سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاوتوێی پلانە گشتییەکانی دەوڵەتی ١٤یان کرد، لەسەر بنەمای ئەو پلانە، سەرەتا سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزشکیان، ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر پلانەکەی دا، پاشان نوێنەرانی نەیار و پشتیوان قسەیان کرد.

دەنگدانی پەرلەمانی ئێران بە وەزیرانی پێشنیار کراوی پزشکیان

لەسەر بنەمای ئەمەش و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، پێنج نوێنەری ڕازی و پێنج نوێنەری دژ بە هەریەکەیان بۆ ماوەی 15 خولەک سەرنج لەسەر پلانەکانی دەوڵەت دەدەن، کە لەو ژمارەیەش نوێنەرێک بەڵێن و یەکێکیش دژی دەمێنێتەوە، کە لە دانیشتنی ئێوارەدا قسە دەکات ، پاشان سەرۆک دیسان ئەو کاتەی کە ماوە بەکاردەهێنێت و بەرگری لە کابینەکەی دەکات.

دوای پێداچونەوە بە بەرنامەی کابینەی ١٤، پەرلەمان دەچێتە ناو تاقیکردنەوەی بڕوانامەی وەزیرە پێشنیار کراوەکان بە ڕیزی ئەلفوبێی وەزارەتەکان، یەکەم تاقیکردنەوەی بڕوانامەکان پەیوەندی بە عەلیرەزا کازمی وەزیری پەروەردەی پێشنیارکراو دەبێت.

دەنگدانی پەرلەمانی ئێران بە وەزیرانی پێشنیار کراوی پزشکیان

پزشکیان: من پابەندم بەو شتانەی کە وتم
لە دانیشتنی ئێوارەی ئەمڕۆی مەجلیس، مەسعود پزشکیان ڕایگەیاند کە لە سەر هەر وشەیەک کە وتوومە وەستاوم.

وتیشی: بەڵێن بە خەڵک و بە ئێوە دەدەم. منیش لە ژیاندا وا بووم، کە ناکرێ شتێک بڵێیت و پێچەوانەی ئەوە مامەڵە بکەیت. من هەمیشە ڕەخنەم لە نادادپەروەرییەکان گرتووە بە هەر شێوەیەک بێت و داکۆکیم لە مافی مرۆڤ و ئایین و نەتەوەکان کردووە. کاتێک کەس بوێری ئەوەی نەبوو ئەم قسانە بڵێت، باوەڕم هەبوو و قسەم دەکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد: من وتم کە من پرەنسیپەکان لەبەرچاو دەگرم و ئەوە ڕاست و دادپەروەرییە، منیش چاکسازی بۆ ئەوە دەکەم و باوەڕێکی بەهێزم بە چاکسازی هەیە. کاتێک کۆمەڵگایەکمان هەبێت کە مافەکەی جێبەجێ نەکرێت، ئەوە کاری هەموو موسڵمانێکە کە ڕاپەڕێت و چاکسازی بکات. وەک ئیمام حسێن (ع) ئەمە دەڵێت.

دەمەوێت ئێوە بەهێز دەنگ بە هەموو ئەم ئازیزانە بدەن کە هەڵمانبژاردووە، دەبێت لەو ڕێگایەدا یەکدەنگ بین کە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی دیاری کردووە و بە یەک دەنگ لە دژی ئەو هەڕەشە و هێرشانە بوەستین.

پێویستمان بە یەکڕیزییە

سەرۆک کۆمار وتیشی: پێویستمان بە یەکڕیزییە، دەبێت ئاڵۆزییەکان و گرێکان وەلا بنێن و بە هاوکاری یەکتر ئەم ڕێگایە ببڕین، ئەم ڕێگایە ئاسان نییە و دۆخەکەش گونجاو نییە، پێویستە هەموو خەڵک ڕابکێشین بۆ ئەوەی ئەم ڕێگایە و ئەم داواکارییانە بەدیبێنین.

پزیشکان دەشڵێت: هەموو ئەو کەسانەی ناو کابینەکە بەو باوەڕە هاتوون کە پێویستە لەسەر ڕێگاکە هەنگاو بنێین، کۆمەڵێک کەس کە لەگەڵ ئێمە کاریان کردووە ئەم کۆمەڵەیمان پێتان ناساندووە، لە هەموو قۆناغەکاندا ڕاوێژکاری پێویستمان وەرگرتووە.

ناوی وەزیرانی ئێران بۆ وەرگرتنی دەنگی پەرلەمان ڕاگەیێندرا

ناوی وەزیرانی پێشنیار کراوی سەرۆک کۆماری ئێران بە پەرلەمان لە خوارەوە هاتووە:

1.عەلیڕەزا کازمی؛ وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان

2.سەتار هاشمی؛ وەزارەتی پێوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیاری

3.سەید ئیسماعیل خەتیب؛ وەزارەتی ئیتلاعات

4. عەبدولناسر هیمەتی؛ وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی

5. سەید عەباس عێڕاقچی؛ وەزارەتی دەرەوە

6. محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی؛ وەزارەتی تەندروستی

7. ئەحمەد میدەری؛ وەزارەتی تەعاون، کار و خۆشبژێوی

8. غەڵامڕەزا نووری قزلجە؛ وەزارەتی جەهادی کشتوکاڵ

9. ئەمین حسێن ڕەحیمی؛ وەزارەتی داد

10. ئەمیر عەزیز نەسیرزادە؛ وەزارەتی بەرگری، پشتیوانی و هێزە چەکدارەکان

11.فەرزانە سادق، وەزارەتی ڕێگاوبان

12. محەمەد ئەتابەک؛ وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی

13. حسێن سیمایی سەڕاف، وەزارەتی زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا

14. سەید عەباس ساڵحی ؛ وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی

15. ئەسکەندەر مومنی؛ وەزارەتی ناوخۆ

16. مەحەمەد ڕەزا ساڵحی ئەمیری ؛ وەزارەتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری

17. موحسێن پاک نەژاد؛ وەزارەتی نەوت

18. عەباس عەلی ئابادی ؛ وەزارەتی وزە

19. ئەحمەد دنیامالی؛ وەزارەتی وەرزش و گەنجان

نوێ دەکرێتەوە...

News ID 51284

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha