AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢١ ٠٧:٢٠

مێهر لێکی دایەوە؛

نهێنییەکانی ئامانجی ئیسرائیل لە تیرۆری هەنیە

نهێنییەکانی ئامانجی ئیسرائیل لە تیرۆری هەنیە

وادیارە کە ئامانجی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە فەرمانی تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان دروست کردنی قارەمانێک لە خۆیەتی و هەروەها شاردنەوەی شکستە بەردەوامەکان .

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تاران بووە هۆی زیاد بوونەوەی گومانەکان لەسەر ئامانجی سەرەکی نتانیاهۆ لە ئەو هەوڵە تیرۆریستییە. هەندێک کەس باس لە گڵۆپی کەسکی ئەمریکا بۆ تیرۆری بەرپرسانی باڵای بەرخۆدان دەکەن و هەندێکیش لە ویستی نتانیاهۆ بۆ قەیران لە ناوچەکە و دروشت کردنی سەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرخۆدان قسە دەکەن. لە ئەم ڕاپۆرتەدا هەندێک هۆکاری ئەو هەوڵانە لێک دەدرێتەوە.

ڕاگرتنی دانوستانی ئاگربڕ

کۆتاییەکانی مانگی مەی زایینی، جۆبایدن لە کۆشکی سپی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا گەڵاڵەی سێ قۆناغی بۆ ئاشتی لە غەززەی ڕوونوێنی کرد. و دواتر لە بڕیارنامەی 2735 دا لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند کرا و بۆ ئایدیایەکی جیهانی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و لە ئەو بارەوە چەن بەرپرسی ئەمریکی هاتنە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەڵام نتانیاهۆ بە بیانووی پێشنیاری ناڕاست دانوستانەکانی تێکدا.

بەم پێیە هەندێک شرۆڤەکار پێیان وایە تیرۆری هەنیە گوللەی کۆتایی لە ڕەوتی دانوستانەکانی ئاگرنڕ لە ناوچەکە بوو.

دەستکەوتەکان بۆ فرۆشتن بە ڕای گشتی

یەکێک لە هۆکارەکان درێکردنەوەی شەڕ لە غەززە و بەرەی باکووری و باشووری هەوڵی نتانیاهۆ بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی سەربازی بۆ فرۆشتنی بە ڕای گشتییە. نتانیاهۆ لە ڕاستیدا دەیەوێت بە تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان ببێتە قارەمانی شەڕەکە

چڕ کردنەوەی ئاڵۆزی لەگەڵ ئێران و وەدەستهێنانی خاڵی بەرچاو لە ڕۆژاوا

لە حاڵێكدا کە ڕۆژاوا هەوڵی دەدا کە ئێران ڕازی بکات بۆ وەڵام نەدانەوە هەمبەر تیرۆری هێزە سەربازیەکانی لە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، هیچ هەوڵێکی تەمێ کارانەیان لە دژی ئیسرائیل یان تەنانەت ئیدانە کردنێکیان ئەنجام نەدا. لە لایەکی ترەوە وڵاتانی ڕۆژاوایی بە بیانووی بەرگری ڕەوای ئیران گەمارۆیان لە دژی بەشی مووشەکی و درۆنی ئێران سەپاند.

جگە لە ئەوە کۆنگرەی ئەمریکا پاکێجی یارمەتی تەقەمەنی و دارایی 17 ملیار دۆلاریی بە ئیسرائیل پەسەند کرد. بەم پێیە واشنتۆن و بروکسێل بە ئەنجامی سیاسەتی هەڵە هەمبەر گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵای ناڤین بە ئەندازەی ئیسرائیل لە تیرۆری شەهید هەنیە تاوانبارن و ئەبێ وەڵامدەر بن.

دانی پاسی گۆڵ بە کۆماری خوازەکان

بەردەوامی قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەبێتە هۆی لاواز بوونەوەی دیمۆکراتەکان لە هەڵبژاردنەکان. لەم دواییەدا ئەمریکا هەوڵی دا بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گۆڕینەوەی ئەسیرەکان بەڵام تا ئێستا نتانیاهۆ ئەو داخوازیەی قبووڵ نەکردووە. کارناسان پێیان وایە هۆکاری سەرەکی ئەو قبووڵ نەکردنە کاریگەری لەسەر دەنگدەرانی عەرەبی ئەمریکی و هێزە پێشكەوتووخوازەکان لە واشنتۆنە تا لە ئەو ڕێگایەوە بەستێن بۆ شکستی کامالا هەریس خۆش بکەن.

News ID 51211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha