ئاگربڕی غەززە
-
سەرچاوە مسرییەکان ڕایانگەیاند:
دانوستانی ئاگربڕ لە غەززە بێ ئەنجام ڕاگیردرا
سەرچاوە مسرییەکان ڕایانگەیاند کە دانوستانەکانی ئاگربڕ لە غەززە بە بێ ئەنجامێک کۆتایی هاتووە.
-
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان؛
وەڵامی ئێران بە ئیسرائیل کاتێک ئەنجام دەدرێت کە پێش بینی کراو نەبێت
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: لەوانەیە ئێران لە کاتێکدا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل کە هیچ کەسێک پێش بینی نەکات.
-
میدیاکانی ئیسڕائیل پاگەندەیان کرد:
قەتەر پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززەی بە ئێران ڕاگەیاند
مێدیا زایۆنییەکان پاگەندەیان کرد کە سەرۆک وەزیرانی قەتەر بە ئامانجی ڕازی کردنی تاران بۆ وەڵام نەدانەوە بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە، پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاگربڕی غەززەی بە بەرپرسانی ئێران ڕاگەیاند.
-
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
ئێران بەشداریی دانوستانی ئاگربەستی حەماس و ئیسڕائیل ناکات
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێمە لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئاگربەستی نێوان حەماس و ڕێژیمی زایۆنیدا ئامادە نەبووین و هیچ خواستێکمان نییە بۆ ئامادەبوون.
-
مێهر لێکی دایەوە؛
نهێنییەکانی ئامانجی ئیسرائیل لە تیرۆری هەنیە
وادیارە کە ئامانجی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە فەرمانی تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان دروست کردنی قارەمانێک لە خۆیەتی و هەروەها شاردنەوەی شکستە بەردەوامەکان .
-
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:
مافی بەرگری ڕەوای ئێران پێوەندی بە ئاگربڕی غەززەوە نییە
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە وتنی ئەوەی کە مافی بەرگری ڕەوای ئێران پێوەندییەکی بە ئاگربڕی غەززەوە نییە، ڕایگەیاند: کەناڵە فەرمییە ڕاستەوخۆ و پێوەندیدەرەکان بۆ گواستنەوەی پەیام هەمیشە لە نێوان ئێراندا بوون.
-
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند:
وردەکاریی دانوستانەکانی تێلاڤیڤ و بەرخۆدانی فەلەستین
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرخۆدانی فەلەستین لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ئاماژەی دایە سەر وردەکارییەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی بەرخۆدان و تێلاڤیڤ.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
ئەمریکا بە تەیارکردنی ڕژێمی زایۆنی تاوانباری سەرەکی جەنایەتی غەززەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: بەکارهێنانی سیاسی و ئامرازی مافی مرۆڤ و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەشێکە لە واقیعی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.
-
ئامادەیی بەرخۆدانی عێڕاق بۆ درێژە دان بە هێرشە دژە ئیسرائیلییەکان تا جێگیر بوونی ئاگربڕ
بەرخۆدانی ئیسلامی عێڕاق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی تەواوی گرووپەکانی بەرخۆدانی عێڕاق لە شەڕ دژی ئیسرائیلییەکان لە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان تا قەبووڵ کردنی ئاگربڕی غەززە هەواڵی دا.
-
چرکە بە چرکە لەگەڵ گەردەلولی ئەقسا؛
هێرشێ مووشەکی و زەوینی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەکانی خان یونس
هاوکات لەگەڵ هیرشی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، نەخۆشخانەی ئۆمۆل لە ئەو ناوچەس کرایە ئامانج.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران :
هۆشداریی بە ئەمریکا و ئینگلیز دەدەین شەڕ دژی یەمەن و غەززە ڕابگرن
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیندستان ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئینگلیز ئاگادار دەکەینەوە کە شەڕی یەمەن و غەززە ڕابگرن.
-
ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛
100 ڕۆژ شەڕی غەززە لە ئاوێنەی وێنەدا
سەد ڕۆژ بەسەر هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستین لە غەززە تێپەڕیوە و لەم ماوەیەدا سەرەڕای سەرکوتکردنی توندی میدیایی، کامێراکان گۆشەیەکی ئەم تاوان و ژینۆسایدی زایۆنیستیان تۆمار کرد.
-
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند:
دوایین ئاماری قوربانیانی شەڕی غەززە/ 22186 کەس تا ئێستا شەهید بوون
وەزارەتی تەندروستی غەززە ژمارەیەکی نوێی شەهید و برینداری لە ئەنجامی دەستدرێژی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ڕاگەیاند.
-
لە دەریای ناوەڕاست
وردەکاری هێرشێکی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق دژی ئیسڕائیل
بەرخۆدانی ئیسلامیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئەم گرووپە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کێڵگەی گازی "کاریش"ی ڕژێمی زایۆنی لە دەریای ناوەڕاست.
-
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند:
ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٢٠ هەزار کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ئاماری نوێی لە ژمارەی شەهیدان و بریندارانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم ناوچەیە ڕاگەیاند.
-
د. موئمین زەڵمی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر:
ئیسرائیل تاوانی دژە مرۆڤی دەکات لە غەززە/حاکمانی کوردستان خەمی میللەتی خۆیان نییە چ بگاتە فەلەستین
"بە گشتی کورد هەمیشە هاوسۆز و پشتیوان و پاڵپشتی پرسی فەلەستین بووە و هەڵوێستەکانی کورد لە مێژوودا پرشنگدارن، بەڵام حوکمڕانانی ئێستای کوردستان، چاوەڕێی هەڵوێستی پێویستیان لێ ناکرێت، چونکە ئەمان لەگەڵ مێژوو، ئێستا و داهاتووی دۆخی میللەتی خۆشیان تەبا نین."
-
نەتەوە یەکگرتووەکان:
مەترسیدارترین شوێن بۆ منداڵان غەززەیە
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: غەززە مەترسیدارترین شوێنی جیهانە بۆ منداڵان و ئاماژە بەوەش دەکات، هەزاران منداڵ لە کەرتی غەززە بەدەست تووشبوون بە نەخۆشی و کەمیی ئاو، خۆراک و دەرمانەوە دەناڵێنن.
-
سات بە سات لەگەڵ "گەردەلولی ئەقسا"/ڕۆژی ٧٤؛
ژمارەی شەهیدانی هێرشی زایۆنی بۆ سەر غەززە گەیشتە ١٩ هەزار و ٦٦٧ کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕی دژی غەززە، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ١٩ هەزار و ٦٦٧ فەلەستینی شەهید بوون و ٥٢ هەزار و ٥٨٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
دوایین هەواڵ لە شەڕی غەززە؛
بۆردومانی بیناکانی غەززە دەیان شەهید و برینداری لێکەوتەوە
شەهید کرانی دەیان کەس لە دوایین هێرشەکانی سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و کوژرانی سەربازانی زایۆنی لە ململانێ لەگەڵ هێزەکانی بەرخۆدان نوێترین هەواڵەکانی فەلەستینن.
-
دوایین هەواڵی فەلەستین
کۆمەڵکوژی لە جەبەلیا/ ئیسڕائیل بە بۆمبی فۆسفۆڕی هێرشی کردە سەر باکووری غەززە
سەرایە ئەلقودس، لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: شەڕڤانانمان لە میحوەرەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری خان یونس شەڕێکی قورس دەکەن و هێزی داگیرکەریان چەقاندووە.
-
وێنەی مێهر
ژیانی پڕ لە مەینەتی ئاوارەکانی غەززە
لەم ڕاپۆرتەدا چەندین وێنەی دڵتەزین لە ژیانی پڕ لە ئاوارەیی و مەینەتی خەڵکی غەززە دەبینین.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:
ڕژێمی زایۆنی لە غەزرە تاوانی شەڕ و ژینۆساید دەکات
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کاتی گەیشتنی بە بارەگای ئورووپایی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، لە کۆبوونەوەی پلە باڵای وەزیران سەبارەت بە پرسی دۆخی مافی مرۆڤ لە غەززە قسەی کرد.
-
بەدران چیاكورد:
ئەردۆغان ڕووداوەکانی غەززە بۆ پەلاماردانی کورد بەکاردێنێت
هاوسەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند:
-
چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوایان کرد
مانگرتنی جیهانی بۆ پشتیوانی لە غەززە
چالاکوانانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی غەززە، ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز، داوای مانگرتنی جیهانییان کرد
-
سەرەڕای بە دەستهێنانی 13 دەنگ
ئەمریکا پێشنیاری ئاگربڕی غەززەی ڤێتۆ کرد
ئەمریکا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆی ئەو بڕیارنامەیەی کرد کە ئیمارات پێشنیاری کردبوو بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
-
چرکە بە چرکە لەگەڵ گەردەلوولی ئەقسا؛
بۆردومانکردنی پەناگەی ئاوارە فەلەستینیەکان لە باکووری غەززە
بۆردومانی غەززە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا و شەڕی توندی هێزەکانی بەرخۆدان لەدژی داگیرکەران لە باشووری ئەم کەرتە، یەکێکە لە دوایین هەواڵەکانی پەیوەست بە فەلەستین.
-
لە دیداری پووتین
سەرۆک کۆماری ئێران: دەبێ بۆردومانی غەززە بە پەلە بوەستێت
سەرۆک کۆماری ئێران به ئاماژه به تاوانه کانی ڕژێمی زایۆنیستی له غەززه له دیدارێکدا له گەڵ سەرۆکی ڕووسیا وتی: پێویسته به زووترین کات بۆردومانی غەززه ڕابگیرێت.
-
خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئینگلیزی بۆ پشتیوانی لە غەززە
خوێندکاران و ئەکادیمیستانی بەریتانیا بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی غەززە خۆپیشاندانیان کرد.
-
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی:
هەر ١٠ خولەک منداڵێک لە غەززە شەهید دەبێت
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠ خولەکدا لانیکەم منداڵێک لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە شەهید دەبێت
-
یەحیا سەریع ڕایگەیاند:
دوو کەشتی ئیسڕائیلی لە باب مەندەب کرایە ئامانج
وتەبێژی هێزە سەربازییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان دوو کەشتی ئیسرائیلی بە ناوەکانی یونیتی ئێکسپلۆرەر و نامبەرنەین لە باب ئەلمەندەب کردە ئامانج.