بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم کۆبوونەوەی لێکدانەوەی غەزەلەکانی حافزی شیرازی و وەرگێڕانەکەی لەلایەن عەباس حەقیقییەوە کە بە زمانی کوردی وەریگێڕاوەتەوە، بە بەشداری کۆمەڵێک لە نووسران، شاعێران، وەرگێڕان و هۆگرانی شێعر و ئەدەب لە کتێبخانەی مەستوورە کوردستان لە بووکان بەڕێوە چوو.
لە ئەو کۆبوونەوە، ئەمیر حەقیقی وەرگێڕ و نەوەی عەباس حەقیقی ئاماژەی دایە سەر فەلسەفەی وەرگێڕانی دیوانی حافز و وتی: لەسەر پێشنیاری بڵاوگەی پەدیدەی تاران بۆ چاپی کتێبێک لەژێرناوی حافزی سی زمانە، داوا لە مامۆستا عەباس حەقیقی کرا تا سی غەزەلی حافز وەبربگێڕێتەوە بۆ سەر زمانی کوردی و دوای ئەوە مامۆستا بە حەزی خۆی سەد غەزەلی وەرگێڕایەوە بۆ سەر زمانی کوردی.
Your Comment