AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٥ ١٩:٣٧

کادیرێکی کۆمەڵی دادگەری بۆ مێهر:

بڕیاری دادگای لاهە سەلماندی ڕژێمی زایۆنی شکستی خواردووە/ لە هەرێم ڕێگەنادرێت بە پشتگیری موسڵمانان

بڕیاری دادگای لاهە سەلماندی ڕژێمی زایۆنی شکستی خواردووە/ لە هەرێم ڕێگەنادرێت بە پشتگیری موسڵمانان

ئێحسان یاسین زەڵمی پێیوایە دەسەڵاتدارانی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکان ئەڵقە لە گوێی زلهێزەکانن و ڕێگەنادەن،خۆپیشاندان بکەن بۆ پاڵپشتی فەلەستین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ حەلیمە مەڵایی:

دیوانی نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی بە دەرکردنی حوکمی خۆی، داگیرکاری ئیسرائیل لە فەلەستینی نایاسایی ڕاگەیاند و هەر جۆرە گۆڕینی دیمۆگرافیایەکی لە ساڵی 1967 ی لە فەلەستین لەوانە قودسی ڕۆژهەڵاتی نایاسایی وەسف کرد.

دیوانی نێودەوڵەتی دادگە کە قۆڵی دادوەری نەتەوەیەکگرتووەکانە جارێکی دیکە بە دەرکردنی حوکم، ئیسرائیلی ، ڕژێمێکی داگیرکەر وەسف کرد و داوای کۆتایی هاتنی بەپەلەی چێ کردنی شارۆچکە لە ناوچە داگیرکراوەکانی کرد. لە ئەو نووسراوەدا وێڕای ئاماژەی کورت بە ئەو حوکمە، لێکەوتەکانی تاوتوێ دەکرێت.

دەنگی دیوانی دادگای لاهە کە بووەتە هۆی تووڕەیی ئیسرائیلییەکان لێکەوتە گرینگی لە بواری سیاسی و مافەوانیەوە دەبێت.

یاسین زەڵمی، کارگێڕی پەیوەندییە سیاسییەکانی مەڵبەندی سلێمانی کۆمەڵی دادگەری کوردستان سەبارەت بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای لە دژی ڕژێمی زایۆنی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسەی کردووە کە لێرەدا بڵاو دەبێتەوە.

بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی لاهە سەبارەت بە بوونی نایاسایی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و غەززە ڕەنگە یەکەم کاردانەوەی بە قوەتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێت بە جەنایەتەکانی زایۆنیزم لە دوای 7 ئۆکتۆبرەوە. ئەم بڕیارە چ کاریگەرییەکی لە سەر پرسی فەلەستین و غەزرە دەبێت؟

بڕیارەکانی دادگا لە زۆرێک لە وڵاتاندا کاریگەری باشی هەیەو ڕەوڕەوەی ژیان ئەگۆڕێت، بەڵام لای هەندێ دەسەڵات گرنگیێکی ئەوتۆی نییە، ئەگەر بەرژەوەندی هەبوو جێبەجێی ئەکات، ئەگەر زیانی هەبوو ئەوا جێبەجێ ناکرێت.
بڕیاری تایبەت بە غەززە ئومێدی لای تاکەکان دروست کردوە، خوێندنەوەی ئەوەشی بۆ ئەکرێ کە قەوارەی زایۆنی شکستی خواردوە بۆیە ئەو بڕیارە دەرچووە.
بە هەر بارێکدا بێت هیوادارین ببێتە کۆتاییە زوڵمی زایۆنی لە غەززە..

ڕای گشتی جیهان کە لەم دواییانەدا بە تایبەتی لە ئەرووپا و ئەمریکا جووڵانەوەیەکی نوێیان دژی ڕژێمی زایۆنی ڕێکخست، ڕەنگە هەر ئەو گوشارانەش دادگای نێودەوڵەتی لاهەی ڕانابێت بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە، بۆ لە کۆمەڵگای موسڵماناندا ئەم خۆپیشاندان و پشتگیریە تەنیا لە ئێران و یەک دوو وڵاتدا بینرا؟ پێتان وایە ئەگەر ڕای گشتی موسڵمانانیش گوشار دروست بکەن ئیسڕائیل ناچار دەبێت پاشەکشە بکات؟

دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە ئەوروپاو ئەمریکا کاریگەری دروست کردووە، لە بەرئەوەی هاووڵاتی لای ئەوان ڕێزی هەیە، بەڵام لای وڵاتانی ئیسلامی بەو شێوەیە نیە چونکە دەسەڵاتدارانی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکان ئەڵقە لە گوێی خۆیانن، ئەکرێ بە پێچەوانەشەوە ناڕەزایەتی موسڵمانانی وڵاتە ئیسلاییەکان لە دەستی زلهێزاندا بێت و ڕێگە نەدەن بە دەربڕینی ئەو ناڕەزایەتییە، وەک لە هەرێمی کوردستان ئەیبینین ئەو جۆرە خۆپیشاندانانە ڕێگەپێدراو نیە.

حزبە ئیسلامییە کوردییەکان لە ئێستادا ئەرکیان چییە؟ بۆ ڕاکێشانی خەڵکی هەرێم و پشتیوانی لە فەلەستین؟

حیزبە ئیسلامییە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان لە ڕابردوو بوێرانە پشتیوانی قەزییەی ئیسلامییان کردووەو ئەگەر لە شەقامەکانیش ڕێیان پێ نەدرابێت لە کۆڕو مەجلیس و وتاری ئایینی مزگەوتەکاندا کاریان لە سەر کردووەو نزایان بۆ لای خوا بەرز کردوەتەوە، بە داخەوە لە ساڵەکانی ڕابردوو لە پەڕلەمانی کوردستان یاسایەکیان دەرکرد بە ناوی (یاسای تیرۆر) کە بووەتە هۆی ئەوەی هەر موسڵمانێک لە کوردستان چالاکییەکی ئیسلامی بکات دەیکەنە زیندان و بەو یاسایە حوکمی ئەدەن، نمونە زۆرە لە زیندانەکانی زۆنی زەردوزۆنی سەوز.
بە بڕوای من کاری سەرەکی ئیسلامییەکانی هەرێم هەڵوەشاندنەوە یاخود تعدیل کردنی ئەو یاسایەیە کە ڕێگرە لە بەردەم دەربڕینی هەڵوێستی ئیسلامی.

News ID 51022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha