بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە وتنی ئەوەی کە لایەنگری گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکانە بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارە، ڕایگەیاند: بەستێن بۆ گەییشتن بە ڕێگاچارە لە ڕێگای گفتوگۆوە لەگەڵ حکومەت هەیە و ئێمە خوازیاری گفتوگۆ و گەییشتن بە ڕێكکەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشقین.
ناوبراو لەسەر ئەوەش جەختی کرد کە گەڕانەوە بۆ 12 ساڵ لەمەوپێش مومکین نییە و ئێستا 13 ساڵە کە لە سوورریا گۆڕانکاری نوێ ڕووی داوە.
کۆبانێ لەسەر ڕێککەوتنی دیمەشق و ئەنقەرەش وتی کە خاڵە جیاوازەکانیان زۆر زیاترە لە خاڵە هاوبەشەکانیان و گەییشتن بە ڕێككەوتنیان زۆر دژوارە.
Your Comment