AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٨ ١٢:٠٠

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

شەرارەی ئاگر کەوتووەتە گیانی لەوڕگەکانی کوردستان/کەمتەرخەمی مرۆڤەکان هۆکارە

شەرارەی ئاگر کەوتووەتە گیانی لەوڕگەکانی کوردستان/کەمتەرخەمی مرۆڤەکان هۆکارە

گەرم بوونی هەوا و کەمتەرخەمی مرۆڤەکان بووەتە هۆی ئاگرگرتنی لەوڕگە و دارستانەکانی کوردستان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدەسپێکی وەزری هاوین و زەرد و وشک بوونی لەوڕگەکان، ئاگر کەوتنەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەستی پێکردووە و بووەتە هۆی نیگەرانی وەرزێران، ژینگەپارێزان و چالاکی بواری ژینگە.

لە ڕاستیدا لەناوچوونی بەشێک لە دارستان و لەوڕگەکان، لەناوچوونی بەشێک لە ژینگە و کەم بوونەوەی جۆراوجۆری گیایی و گیانلەبەران، پیسی هەوا و گەم بوونی گۆی زەوی، لەناوچوونی خاک، تێچووی زۆر بۆ کوژاندنەوەی ئاگر و هەروەها بووژانەوەی ناوچە سووتاوەکانی بەدواوە دەبێت.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان زیاترین ئاستی حاگرکەوتنەوە لە لەوڕگە و دارستانەکان زیاتر بەهۆی هەڵە مرۆیی ئێستا چ بە ئەنقەست و چ نائەقەست بووە و بەشیکی کەمی بەهۆی ڕووداوی سروشتییەوە بووە.

لەم ڕۆژانەی دواییدا و بە هۆی گرمتر بوونی هەوا و هەڵە مرۆڤەکانەوە، هەندێک لەوڕگە و دارستانی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگا لەوانە گوندی بالکی مەریوان، لەوڕگەکانی دەڤەری کەهریزە، ئالتوونی ژووروو، سەرشیوی سەقز، گوندی دۆزەغەرە، گوندی هانیسی سنە و گوندی کەریم ئاوای بانە و گوندی یەمێنانی خوارووی کامیاران تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون و بە یارمەتی هێزەکانی سەرچاوە سروشتییەکان و خەڵک کۆنترۆڵ کرا.

414 دۆنم لە لەوڕگە و دارستانەکانی پارێزگا تووشی ئاگرکەوتن بوون

بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: ئەمساڵ بە دەسپێکی وەرزی گەرما، لە 54 جار ئاگرکەوتنەوە، زیاتر لە 414 دۆنم لە لەوڕگە و دارستانەکان تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون کە زیاترینیان جاری لە بانە بووە و مەریوان زیاترین ڕووبەری ئاگرکەوتنەوەی هەبووە.

News ID 50946

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha