بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵی تیرۆری ناسەرکەوتووی دۆناڵد ترامپ جیهانی تەنی. بەڵام دەنگۆیەک بڵاو بووەتەوە کە گوایە هۆکاری تیرۆرەکەی ترامپ پێوەندی هەبووە لەگەڵ گرووپی چەپی توندڕەوی ئانتیفا لە ئەمریکا کە لە شەڕ دژی داعش پاڵپشتی کوردەکانی سووریا بووە.
ئەم دەنگۆیە سەرەنجی هەندێک چالاکی بواری کوردەکانی ڕاکێشاوە.
هەندێک گۆڤاری ئینگلیزی زمان وەکوو کالیفۆڕنیا پالتیکس، تایمزی لەندەن و دەیلی گراف لەسەر ئەو بابەتە باسیان کردووە بەڵام ئەگەری پێوەندی هۆکاری تیرۆرەکەی ترامپ لەگەڵ گرووپی توندڕەوی ئانتیفایان لاواز و کەم وەسف کردووە. ئەبێ ئەوە لەبەچاو برگین کە دۆناڵد ترامپ پێشتر هەستی نەرێنی خۆی هەمبەر ئانتیفا ڕاگەیاندووە و تەنانەت پرسی خستنە ڕیزی ئەو گرووپە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان لەلایەن ئەوەوە لە هەندێک مێدیاکانی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی ناوبراودا بڵاو بووەوە.
هەندێک مێدیای تورکیاش وەکوو تورکیا تودەیش ئەمڕۆ لە سەر بابەتی پێوەندی پێشتری گرووپی ئانتیفا لەگەڵ هێزە کوردییەکان ناوسراو بە یەکینەکانی پاراستنی گەل باسیان کردووە و هەوڵیان داوە لە ئەو هەلە بۆ گوشار لەسەر ئەمریکا بۆ بچڕانی پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە سووریا کەڵکوەربرگن.
شیکاگۆ تریبوون لە ڕاپۆرتی ساڵی 2018 ی خۆیدا پشت ڕاستی دەکاتەوە کە لە ساڵی 2014 کە شەڕی کوردەکانی سووریا لەگەڵ داعش دەستی پێکرد سەدان ئەمریکی چەپ و ئانارشیست و ئانتیفا لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پێوەندیان بە یەپەگەوە گرت و چوونە ڕیزی ئەو هێزانەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش.
ئانتیفا ڕێکخراوێکی ئەڵمانیاییە کە لە جیهاندا چەندین لقی هەیە و لە ساڵی 2014 200 ئەندامی ئەو ڕێکخراوە چوونە شەنگال.
Your Comment